تێکۆشانی دادپەروەری بۆ قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەیى سوروج بەردەوامە
لە ٦٥هەمین مانگی کۆمەڵکوژییەکەى سوروج دا لە ئیستەنبول لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا داوای دادپەروەری کرا.
لە ٦٥هەمین مانگی کۆمەڵکوژییەکەى سوروج دا لە ئیستەنبول لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا داوای دادپەروەری کرا.
دەستپێشخەریی بنەماڵەکانی سوروج بەهۆی قەدەغەى چوونەدەرەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا داوای دادپەروەرییان بۆ قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەى سوروج کرد.
لە راگەیاندراوی دەستپێشخەریی بنەماڵەکانی سوروج دا هاتووە، ٦٥ مانگ لەوە پێش ٣٣ کەس بۆ ئاوەدانکردنەوەى کۆبانێ کەوتبوونەڕێ و لە ناوەندی رۆشنبیریی ئامارا لە ناوچەى سوروجی پارێزگای رحا هێرشی خۆکوژییان کرایە سەر و کۆمەڵکوژکران.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، تۆماری کامێراکانی چاودێری نەخراونەتە ناو دۆسیەى کۆمەڵکوژییەکە و ئەوەشیان خستووەتەڕوو، "عەبدوڵا عومەر ئاسڵان کاتێک وێنەى شوێنی رووداوەکە تۆمار دەکرد پێی زانرا و دەستی بەسەردا گیرا و دواتر رادەستی پۆلیس کرا، بەڵام لەبارەی ئەو کەسەوە هیچ شتێک ئەنجام نەدرا. بنەماڵە و پارێزەرەکانمان چەندین جار لەبارەى عەبدوڵا عومەر ئاسڵانەوە سکاڵایان تۆمار کرد، بەڵام هەرگیز لێپرسینەوەى لەگەڵ نەکراو و وتەکانی وەرنەگیران. ئێمە دەمانەوێت ئەو کەسە دادگایی بکرێت.
ئەوە ئاشکرا بوو ئیلهامی بالی، کە نای لە لیستی سووردا بوو و بە دوایدا دەگەڕان لە ئەنقەرە لە ئۆتێلێکدا لەگەڵ بەرپرسانی دەزگای سیخوڕی و هەواڵگریی دەوڵەتی تورک (میت)دا کۆبووتەوە. سەرباری ئەوەى ئەو کەسە پلانداڕێژەری کۆمەڵکوژییەکەیە و ناوی لە لیستی سووردا بوو و بڕیاری دەستگیرکردنیشی هەبوو، بەڵام هیچ کارێکی لەبارەوە ئەنجام نەدراوە".
ژ.ت