وڵاتپارێزی کورد تاهیر سەرحەد لە رووسیا گیانی لەدەستدا

وڵاتپارێز و یەک لە زەحمەتکێشانی بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان تاهیر سەرحەد لە شاری سۆچی رووسیا بە هۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستدا.

وڵاتپارێز و یەک لە زەحمەتکێشانی بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان تاهیر سەرحەد کە لە ساڵی ١٩٦٥ لە ئیدر لەدایکببوو، بۆ چەندین ساڵ بە شێوەی کارا بەشداری لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا کردبوو. تاهیر سەرحەد لە ساڵانی ١٩٩٠ وەک ملیس کاری لەگەڵ گەریلاکانی کوردستاندا کردبوو و بە شێوەی چالاک بەشداری لە خەباتی سیاسیدا کردبوو.

لە ساڵی ١٩٩٧ بە هۆی گوشاری دەوڵەتی تورکەوە چووە رووسیا و بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە خەبات و چالاکییەکانی شۆڕشی کوردستاندا کردبوو. ئەو وەک وڵاتپارێزێک هەموو ئەو ئەرکانەی پێی سپێردرابوون جێبەجێ کردبوو.

تەرمی تاهیر سەرحەد لە ئیدر بەخاکسپێردرا. دەوڵەتی تورکی فاشیست رێگەی نەدا کە بنەماڵە و کەسوکارەکەی خێمەی پرسەی بۆ دابنێن.

هـ . ب