وەزیری بەرگریی سوریا لەگەڵ ئاکار و فیدان کۆبوویەوە
عەلی مەحمود عەباس وەزیری بەرگریی سوریا لە مۆسکۆ لەگەڵ خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورک و هاکان فیدان سەرۆکی میت کۆبوویەوە.
عەلی مەحمود عەباس وەزیری بەرگریی سوریا لە مۆسکۆ لەگەڵ خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورک و هاکان فیدان سەرۆکی میت کۆبوویەوە.
خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورک و هاکان فیدان سەرۆکی میت لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆگا بە سەردانێک ڕۆیشتن بۆ ڕووسیا.
ئاکار و فیدان دوای ١١ ساڵ لە مۆسکۆ یەکەم پەیوەندیی فەرمییان لەگەڵ سوریا دروستکرد. ئاکار و فیدان لەگەڵ سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگریی ڕوسیا و عەلی مەحمود عەباس وەزیری بەرگریی سوریا و سەرکردە هەواڵگرییەکانی دیکەی ئەو دوو وڵاتە کۆبوونەوە.
وەزارەتی بەرگریی تورک لە ڕاگەیاندراوێکدا لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، وەزیرانی بەرگریی تورکیا و ڕوسیا و سوریا و سەرکردە هەواڵگرییەکان لە کۆبوونەوەکانیاندا "لەسەر قەیرانی سوریا و کێشەی کۆچبەران و تێکۆشانی هاوبەش لە دژی رێکخستنە تیرۆریستییەکان لە سوریا" ڕاوەستاون.
لە کۆبوونەوەکەدا ڕاگەیاندراوە: "بۆ جێگیرکردن و پاراستنی سەقامگیریی سوریا و ناوچەکە، بەردەوامبوونی ئەم کۆبوونەوە سێ قۆڵیانە گرنگن".
ژ.ت