وەزیری دادی فەرەنسا لەگەڵ نوێنەرانی کورد کۆبوویەوە

وەزیری دادی فەرەنسا دوای کۆمەڵکوژییەکەی ٢٣ی کانوونی یەکەم لەپاریس، چاوی بەنوێنەرانی کورد کەوت.

ئیریک دوپۆند مۆرتی وەزیری دادی فەرەنسا لەگەڵ شاندێکی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە فەرەنسا (جەدەکە فەرەنسا / CDK-F) کۆبوویەوە.

وەزیر لەکۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ نوێنەرانی کورد وتی: "پێش هەموو شتێک ئەم کۆبوونەوەیەمان بۆ دەربڕینی پشتیوانیی خۆمان بۆ هەموو کورد لەگەڵ ئێوە ئەنجامداوە".

مۆرتی: فەڕەنسا خەمبارە

وەزیری دادی فەرەنسا ئەوەشی وت: "من بیر لە بنەماڵە و خزمەکانیان دەکەمەوە. فەڕەنسا خەمبارە. هەڵسەنگاندنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ تەنیا لە دەسەڵاتی بەرپرسانی داددایە. بە پێی ئەو توخم و بنەمایانە، کە لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوە و ئەگەری ئەوە هەیە ئەو ناساندنە بۆ بگۆڕێت. دەمەوێت دووبارە بەبیری بهێنمەوە، کە ئەو سزایەی، کە دەبێت بدرێن دەدرێن".

وەزیر دەستخۆشی لەهاوڵاتیانی کورد کرد و وتی پشتیوانییەکی توند و بەهێزیان لە کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردییەکان کردووە.

داواکاری گشتی وەک تاوانێکی دادی دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە

نووسینگەی داواکاری گشتیی پاریس لە دوای ئەو هێرشە، کە سێ چالاکوانی کوردی تیادا شەهید کرا، لە بری "هێرشی تیرۆریستی" لە چوارچێوەی تاوانی "کۆمەڵکوژیەکانی نەژادپەرەست دا" و وەک "ڕووداوی دادی" لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

مێلینچۆن: ئەمە هێرشێکی تیرۆرستییە

کورد و نوێنەرانی پارتی سیاسی چەپ کاردانەوەی توندیان بەرامبەر ئەو پێناسەکردنەی داواکاری گشتی هەبوو. ژان لوک مێلینچۆن پاڵێوراوی پێشووی سەرۆکایەتیی کۆماری فەرەنسا و سەرۆکی پارتی ئینسۆمیس وتی، "لێرە هیچ ڕێکەوتێک نییە و ئەو هێرشە هێرشێکی تیرۆریستییە".

مێلینچۆن ئاماژەی بە کۆمەڵکوژییەکەی ١٠ ساڵ پێش ئێستا کرد و وتی: "ئەمە کردەوەیەکی تیرۆریستییە و دەمانەوێت داواکاری گشتیی دەزگای دژە تیرۆری نەتەوەیی لێکۆڵینەوە دەستپێبکات".

عەگید پۆڵات وتەبێژی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە فەرەنسا (جەدەکە فەرەنسا / CDK-F) وتی: "لێکۆڵینەوە نەکردن لە هێرشەکە وەک هێرشێکی تیرۆریستی و هەوڵەکانیان بۆ قەناعەت پێکردنی ئێمە بۆ ئەوەی گوایە هێرشەکە لەلایەن کەسێکی ڕاستڕەوەوە ئەنجامدراوە، نابێت مرۆڤ قبوڵی بکات و ئەوانە قبوڵ ناکرێن".

ژ.ت