یادی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز لە دویسبورگ کرایەوە

لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمموز مەراسیمێک ئەنجامدرا.

بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی شەهیدانی (کۆماو) لە هۆڵی نەجەدەکە مەراسیمەکە ئەنجامدرا.

مەراسیمەکە لە کەسایەتی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووزدا بە رێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد.

لەسەر ناوی کۆماو باسی ئەوەکرا کە شەهیدانی رۆژووی مردنی گەورە، کەمال پیر، محەمەد خەیری دورموش، ئاکیف یڵماز و عەلی چیچەک بە بەڕێزەوە یادیان دەکەنەوە و بیروەرەیان لە تێکۆشانی خۆیاندا دەژیێنن و حەسرەتیان بۆ ئازادی بە تەئکیدی دەگەیەننە ئامانج.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکرا، "نۆکەر و هاوکاران لە بەرانبەر رۆحی ١٤ی تەمموز تێکچوون.. رۆح و میراسی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز فاشیزمی تێکشکاند. رێبەر ئاپۆ رۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز، ئیدەئال و خەیاڵی شەهیدانی بۆ ئیرادەی ملیۆنان کەس گۆڕی."

دواتر سینەڤزیۆنێک لەبارەی شەهیدانی ١٤ی تەمموز پیشاندرا و بە دروشمی 'شەهید نامرن' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ' کۆتایی بە مەراسیمەکە هێنرا.

ف.ق