یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی مانگی کانونی یەکەم لە تۆرۆنتۆ کرایەوە

لە تۆرۆنتۆ یادی ئەو کەسانە کرایەوە کە لە کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی و مەرەش و ١٩ی کانونی یەکەم گیانیان لەدەستداوە.

بەبۆنەی کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی، مەڕەش و ١٩ی کانونی یەکەم، لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا رێورەسمێکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.

لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی تۆرۆنتۆ. کوردستانیان لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی کەنەدا کۆبونەوە و یادی کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی، مەڕەش و ١٩ی کانونی یەکەم کرایەوە.

لەسەر ناوی ئەنجومەنی گەلی کوردی دیموکراتی تۆرۆنتۆ بڵاوکراوەیەک خوێندرایەوە و تێیدا ئاماژە بەوەکرا کە ئەو زیندانیانی لە بەرخۆدانی دژی فاشیزم شەهید بوو، گەورەترین و هێژاترین ڕۆڵەی گەلەکەمانن. یادی ئەو کەسانە دەکەینەوە کە لە مەرەش و رۆبۆسکی شەهیدکران. دەوڵەتی تورک هەمان کۆمەڵکوژی ئەمڕۆش لەسەر کورد پەیڕەو دەکات.

لە چالاکیەکەدا کۆمەڵکوژیەکان شەرمەزارکران و بانگەوازی لە گەلی کورد کرا کە لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی، تواندنەوە و قڕکردن بێدەنگ نەبن.

لە رێورەسمەکەدا بەڵگەفیلمێک لەبارەی کۆمەڵکوژیەکەی مەرەش و رۆبۆسکی پیشاندرا. هەروەها بە هونراوە یادی قوربانیان کرایەوە.

رێورەسمەکە بە دروشمی 'شەهید نامرن' کۆتایی هات.

ف.ق