یادی شەهیدانی پاریس لە شوێنی کۆمەڵکوژکردنیاندا کرایەوە
یادی شەهیدانی پاریس لەبەردەم نووسینگەی زانیاری کرایەوە، کە کۆمەڵکوژیی یەکەمی تیادا ئەنجامدرا.
یادی شەهیدانی پاریس لەبەردەم نووسینگەی زانیاری کرایەوە، کە کۆمەڵکوژیی یەکەمی تیادا ئەنجامدرا.
یادی شەهیدانی پاریس لە بەردەم نووسینگەی زانیاریی کورد کرایەوە، کە کۆمەڵکوژیی یەکەمی پاریس تیایدا ڕوویدا.
سەرۆکی شارەوانیی گەورە شاری پاریس، سەرۆکی شارەوانیی ١٠ی پاریس ئەلێکساندرا کۆردۆبا، سیناتۆرانی ئەنجومەنی پیرانی پاریس، ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی، نوێنەرانی ئێس تی ئۆ، بزووتنەوەی ژنانی کورد و جەدەکە – ف بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.
هەروەها سیناتۆری حزبی سۆسیالیست ڕیمۆ فیرۆ، بە ناوی جەدەکە -ف سارا مارچا، کۆمەڵەی کوردستان لە فەرەنسا و ئەندامانی بزووتنەوەی دۆستایەتیی گەلانی دژ بە نەژادپەرستیی ناسراو بە ماراپ، ئامادەی چالاکییەکە بوون.
ئەلێکساندرا کۆردۆبا لە یادەکەدا وتی: "ئێمە لە کاتێکی سەخت و قورسدا دەژین. ئەم هێرشانە لە دژی هەموو دانیشتوانی پاریس ئەنجامدراوە. لە دژی ئەو کەسانە ئەنجامدراوە، کە لە دژی داعش بەرگریان لە بەهاکانی دیموکراسی و مرۆڤایەتیەکانیان کرد".
سارا مارچا بە ناوی جەدەکە – ف وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی، بە درێژایی مێژوو هەمیشە ژنانی پێشەنگی شۆڕش کراونەتە ئامانج، بۆ ئەوەی داهاتوو دووبارە نەبێتەوە دەبێت تێکۆشانی دادپەروەری و ڕاستی بەردەوام بێت.
ژ.ت