ئەکین بیردال: پێویستە پەرلەمان نەخشەڕێگە ئامادە بکات

ئەکین بیردال بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆی هەڵسەنگاند و گوتی: "پێویستە پەرلەمان و کۆمەڵگەی مەدەنی نەخشەڕێگە ئامادە بکەن. دەبێت کۆمەڵگەیەک لەسەر بنەمای مافەکانی مرۆڤ، هاوڵاتیبوونی یەکسان و ئازاد دابمەزرێت".

شاندی ئیمراڵی دوای دیداری لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە ئیستەنبوڵ پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆیان ڕاگەیاند. ڕێبەر ئاپۆ لە پەیامەکەدا سەرنجی خستەسەر کردنەوەی ڕێگەی دیموکراتیک، خوشک-برایەتی گەلان و بانگەوازی لە پەکەکە کرد چەکەکانیان دابنێن.

مافپارێز ئاکین بیردال بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆی هەڵسەنگاند و گوتی: "بۆ من ئۆجالان ئیدی قسەی خۆی کردوە. لە ئێستاوە ئیدی کار و قسەکانی دەوڵەت گرنگن. بێگومان ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە. دەستپێکێکە.  دەبێت لە ناو پەرلەمان و کۆمەڵگەی مەدەنییدا نەخشەڕێگەیەک ئامادە بکرێت. پێویستە کۆمەڵگەیەک لەسەر بنەمای مافەکانی مرۆڤ، هاوڵاتیبوونی یەکسان و ئازاد دابمەزرێت. وەک مافپارێزان ئەوە ٤٠ ساڵە گەواهیدەری ئەم پڕۆسەین. دەبێت ئیدی چەک بەکارنەهێنرێت. دەبێت پڕۆسەی دیالۆگ و دانوستان دەست پێ بکات و ئەمەش دەبێت لە دڵ و بە باوەڕەوە بێت. دەبێت دەوڵەت هەنگاوی پێویست بنێت. وەک گەل و ئاشتیخوازن ئەوەی دەکەوێتە سەر ئێمە جێبەجێی دەکەین. لە ئیسەنبوڵ و ئیزمیر بۆ پڕۆسەیەکی بەم شێوەیە خەبات دەکەین. لەسەر جوگرافیایەکی بریندارین. بۆ ئەوەی خۆمان لەم ئازارانە ڕزگار بکەین، دەبێت هەموومان بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ بکەین".