'ئێمە بە شۆڕشی ژنان تۆڵەی خۆمان دەکەینەوە'

سەدان کەس لە لەندەن بۆ شەهیدانی پاریس کۆبوونەوە و ڕێپێوانیان کرد و وتیان: "ئێمە تۆڵەی خۆمان بە شۆڕشی ژنان دەکەینەوە".

لەگەڵ یەکێتیی هێزە دیموکراتییەکان لە بەریتانیا، پشتیوانی ژنانی لەندەن، ئەنجوومەنەکانی گەلی کورد سەدان کەس لەبەردەم کتێبخانەی وود گرین کۆبوونەوە و کۆمەڵکوژییەکانی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ و ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ی پاریس-یان ئیدانە کرد و یادی ئەو کەسانەیان بەرز ڕاگرت، کە لەو کۆمەڵکوژیانەدا شەهید بوون.

جەماوەر پۆستەری ئەو کوردانەیان بەزرکردەوە، کە لە پاریس تیرۆرکرابوون و لەسەری نووسرابوو، "بە شۆڕشی ژنان تۆڵەی خۆمان دەکەینەوە" و دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، "شەهید نامرن"، "تورکیا تیرۆریست"، "با فاشیزم بمرێت"، "بڵێن نا بۆ هێرشەکانی سەر کوردستان"، "سارا، ڕۆژبین، ڕۆناهی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرانەوە.

پێش ڕێپێوانەکە خولەکێک ڕێزگرتن لە کەسایەتی شەهیدانی پاریس و ئەحمەد شۆڕش (زەکی گوربوز) و فرات نەڤاڵ (ئۆزگور نامۆگلو)، کە لە ڕۆژئاوا شەهید بوون، بۆ هەموو شەهیدانی شۆڕش بەڕێوەچوو.

لێرەدا بەناوی دەگەبە، ئەنجوومەنی گەلی کورد، پشتیوانیی ژنان و گروپە ئینتەرناسیۆنالیستەکانەوە وتە پێشکەشکرا. لە وتەکاندا کۆمەڵکوژییەکانی پاریس ئیدانە کران و کاردانەوەکە لە دژی ئەوە نیشاندرا، کە فەڕەنسا ڕاستییەکان لە ژێر ناوی "نهێنی دەوڵەت" دەشارێتەوە.

 ئەوەشیان ڕاگەیاند، هەردوو کۆمەڵکوژییەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دراوە و تا لێپرسینەوە لە دوو کۆمەڵکوژییەکە، کە بکەرەکانی دیارن نەکرێت، تێکۆشانی ئێمە بەردەوام دەبێت.

هەروەها وتیشیان: پێویستە دەوڵەتەکان هەڵوێست بەرامبەر بە فاشیزم تورک نیشان بدەن، کە دوژمنی ئاشتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. هەروەها دەبێت فەڕەنسا هەڵوێستی خۆی لە دژی سیاسەتە دڕندانەکانی دەوڵەتی تورک نیشان بدات تاوەکو خۆی لەم شەرمە رزگار بکات.

ئەوەشیان وت، ئێمە بە شۆڕشی ژنان لێپرسینەوە لەو کۆمەڵکوژییانە دەکەینەوە.

ژ.ت