'ئەم دەسەڵاتدارییە نا ڕەوایە، داوای بەرخۆدان لە هەمووان دەکەین'
پارت و دامەزراوە و کەسایەتییەکان لە دژی سەپاندنی قەیوم وەستانەوە و ڕایانگەیاند ئاکەپە-مەهەپە دەسەڵاتداری کودەتایە، ناڕەوایە و پەیامی بەرفراوانکردنی بەرخۆدانیان دا.
پارت و دامەزراوە و کەسایەتییەکان لە دژی سەپاندنی قەیوم وەستانەوە و ڕایانگەیاند ئاکەپە-مەهەپە دەسەڵاتداری کودەتایە، ناڕەوایە و پەیامی بەرفراوانکردنی بەرخۆدانیان دا.
لە بەردەوامی ناڕەزایەتییەکانی گەل، پارتە سیاسیەکان، کەسایەتییەکان و دامەزراوەکاندا لە دژی سەپاندی قەیوم بەسەر شارەوانیەکانی گەورە شاری مێردین، ئێلیح و خەلفەتی ناوچەی رحای دەم پارتییدا، تادێت ناڕەزایەتییەکان زیاتر دەبن.
ئەم پارت و دامەزراوانە بە ڕاگەیاندراو ناڕەزایەتییان لە دژی سەپاندنی قەیوم و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان دەربڕی:
بەدەپە: دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە جارێکی دیکە لە ڕێگەی سەپاندنی قەیومەوە تۆڵە لە ئیرادەی گەل دەکاتەوە. ئەم دەسەڵاتدارییە نا ڕەوایە، داوای بەرخۆدان لە هەمووان دەکەین.
ئیهەدە: دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە هەوڵدەدات بۆ قوتاربوون لە شکستەکانی هەڵبژاردن، لە ڕێگەی کودەتاوە درێژە بە خۆی بدات.
ئەنجومەنی گەنجای دەم پارتی: داوا لە هەموو گەنجان دەکەین خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان بکەن و لەدژی سەپاندی قەیوم بڕژێنە گۆڕەپانەکانەوە.
ئۆهەدە: ئەم سەپاندنە لەدژی ئیرادەی گەلە و جێگەی قبوڵکردن نیە.
نوسیگەی یاسای ئامەد: داوادەکەین کۆتایی بەم هەوڵدانە نایاسایانە بهێندرێت و کەس پشتگیری لە سیستەمی قەیوم نەکات.
تەژەئا: لەهەر بارودۆخێکدابێت دەستبەرداری مافی خۆمان نابین.
لەسەر ئاستی کەسایەتییەکانیش ناڕەزایەتی لە دژی سەپاندنی قەیوم دەربڕا:
هاوسەرۆکی گشتی پارتی سۆسیالیستی بندەستان خەدیجە دەنیز ئاکتاش، پشتیوانی مۆر، هاوسەرۆکانی شارەوانی گەورە شاری ئامەد، دۆغان خاتوون و سەرا بوچاک، هاوسەرۆکی شارەوانی گەورە شاری وان نەسلیخان شەدال ناڕەزایەتی خۆیان لە دژی سەپاندنی قەیوم دەربڕی.