سری سوورەیا ئۆندەر پەڕلەمانتاری ئەستەنبوڵی دەم پارتی و ئەندامی شاندنی ئیمراڵی، لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی پەکەکە بۆ ئانکا قسەیکرد.
ئۆندەر ئاماژەی بەوەکردەوە لێرە بەدواوە چەندین کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێن کە بەرپرسانی دەوڵەت و سیاسەتمەدارانیشی تێدا بەشدار دەبێت. ئۆندەر ئەمەی گوتووە: "هیوادارین لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا هەموو شتێک پشتڕاست ببێتەوە."
ئۆندەر هێنایەزمان قۆناغی هەرە سەختی مژارەکەیان تێپەڕاندووە و ئەمەی گوت: " لە هەفتەیی داهاتوودا چەندین کۆبوونەوە بە بەشداری کاربەدەستانی دەوڵەت و سیاسەتمەداران ئەنجام دەدرێت، زۆر شت ڕوون دەبێتەوە."
'هەنگاوی دیموکراتیکی بۆ گۆڕانکاری'
ئۆندەر دەربارەی پرسیاری 'چەکدانان لە پراکتیکدا چۆن دەکرێت' گوتی ، "لە ئێستادا ناتوانم هیچ شتێک بڵێم دەربارەی ئەم بابەتە."
ئۆندەر ئاماژەی بەمەش کردووە: "ئەوەی گرنگە ئیرادەی بڕیارداری نیشان دراوە. ئەوەی ماوەتەوە پشتڕاستکردنەوەی بابەتەکە و ئیرادەی شتەکانە. سەرەتا ئەگەر وەک تورکیا بە دڵسۆزی و جددیەتەوە ڕۆژڤمان دیاری بکەین، هەنگاوە دیموکراتیکییەکان یەک لەدوای یەک بۆ گۆڕینی جیهان و ناوچەکە پەیڕەو دەکەین."