ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی: لە ئەستەنبوڵ ٧ کەس دەستگیرکران

لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی سیاسیدا لە ئەستەنبوڵ ٧ کەس دەستگیرکران.

پۆلیس لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی سایسیدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر ماڵان. لە ئەنجامدا لە ناوچەی کوچوکچەکمەجە، ئاتاشەهیر و سانجاکتەپەی ئەستەنبوڵ،  حەوت کەس دەستگیرکران کە یەکێکیان کەریم کلچ بەڕێوەبەری ناوچەی سانجاکتەپەی پارتی دیموکراتی گەلانە.

هەر حەوت کەسەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەستەنبوڵ گواستراونەتەوە.

ف.ق