ئەردۆغان چەند کاتژمێرێک پێش کۆمەڵکوژییەکەى دوێنێى پاریس چیى وت؟

نزیکەى سێ کاتژمێر پێش ئەنجامدانى کۆمەڵکوژییەکەى پاریس ئەردۆغان ڕایگەیاند، وڵاتانی ڕۆژئاوا هیچ هەنگاوێکی یاساییان نەناوە سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەى "هەڵاتووەکان" سەرەڕای داواکارییە دووبارەکانی وڵاتەکەمان لەوبارەیەوە. 

  نزیکەى سێ کاتژمێر پێش ئەنجامدانى کۆمەڵکوژییەکەى پاریس ئەردۆغان ڕایگەیاند، وڵاتانی ڕۆژئاوا هیچ هەنگاوێکی یاساییان نەناوە سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەى "هەڵاتووەکان" سەرەڕای داواکارییە دووبارەکانی وڵاتەکەمان لەوبارەیەوە.  لەکاتێکدا ئەوانە لە ژێر پەردەی چەمکی پەناخوازی سیاسیدا پەنایان بۆ ئەو وڵاتانە بردووە و وتیشى: وڵاتانى ئەوروپا هاوکاریى لایەنگرانى “گولەن” و “پەکەکە” دەکەن.

دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک لە میانەى پێشکەشکردنى وتارێک لە کۆنفرانسی دادوەری دەستووری لە جیهانی ئیسلامی، کە لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو ڕایگەیاند، دامەزراوەکانى ئەوروپا کۆچبەرانی سوریا و عێراق و ئەفریقا پشتگوێ دەخەن بە ئەوپەڕی خۆڕاگرییەوە هاوکارى لایەنگرانى “گولەن” و “پەکەکە” دەکەن.

ئاماژەى بەوەشکرد، وڵاتانی ڕۆژئاوا هیچ هەنگاوێکی یاساییان نەناوە سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەى "هەڵاتووەکان" سەرەڕای داواکارییە دووبارەکانی وڵاتەکەمان لەوبارەوە لەکاتێکدا ئەوانە لە ژێر پەردەی چەمکی پەناخوازی سیاسیدا پەنایان بۆ ئەو وڵاتانە بردووە.

نزیکەى سێ کاتژمێر دواى لێدوانەکەى ئەردۆغان، هێرشێکی چەکداری کرایە سەر ناوەندی ڕۆشنبیری کورد لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و بەو هۆیەوە دوو هونەرمەند و شۆڕشگێرێک شەهیدبوون و سێ کەسى دیکەش برینداربوون.

هاوسەرۆکایەتیی کەجەدەکەی ئەوروپا ناسنامەی سێ شەهیدەکەی کۆمەڵکوژیی پاریسی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، یەکێکیان پێشەنگێکی بزووتنەوەی ژنانی کوردە بەناوی ئەمینە کارا (ئەڤین) و دوو شەهیدەکەی تریش هونەرمەندان میر پەروەر و عەبدوڵا کزلن لە بزوتنەوەی هونەر و رۆشنبیریی تەڤ چاند.

ژ.ت