ئێشکگریی پەرلەمانتارانی هەدەپە بەردەوامە: بۆ شکاندنی گۆشەگیری هەموو شتێک دەکەین
ئێشکگریی پەرلەمانتارانی هەدەپە لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی، بەردەوام. پەرلەمانتاری هەدەپە نوران ئیمر وتی، "بۆ شکاندنی گۆشەگیری چی دەکەوێتە سەر شانمان دەیکەین".
ئێشکگریی پەرلەمانتارانی هەدەپە لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی، بەردەوام. پەرلەمانتاری هەدەپە نوران ئیمر وتی، "بۆ شکاندنی گۆشەگیری چی دەکەوێتە سەر شانمان دەیکەین".
پەرلەمانتارانی هەدەپە لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی ١٤ رۆژە بەردەوامن لە ئێشکگریی دادپەروەری. پەرلەمانتارانی هەدەپە رەمزیە تۆسون، محەمەد روشتوتریاکی، مەحمود جەلادەت گایدالی، ئەرۆل کاترجیئوغلو، ئەردال ئایدەمیر، کەمال بولبول، کەمال پەکۆز، حسێن کاچماز، موعەزەز ئۆرهان و نوران ئیمر بەشداریان لە چالاکییەکەی ئەمڕۆ کرد.
پەرلەمانتاری هەدەپە نوران ئیمر لە چالاکییەکەدا باسی لەوەکرد کە گۆشەگیری کاریگەری لە سەر باری دەرونی هەموو مرۆڤایەتی، سیاسەت لەم وڵاتە و سیاسەتی شەڕ داناوە و وتی، "دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە پێداگرە لەسەر گۆشەگیری و بەتایبەتیش پەیوەست بە سیاسەتەکانی شەڕ کە ئەمڕۆ بەڕێوەی دەبات سودی لێوەردەگرێت و دەیەوێ وڵاتەکە لە ژێر تاریکی ئاڵۆزیدا بمێنێتەوە. هاوکات کردەوە دژە مرۆڤی و نایاساییەکانی بەڕێوەدەبات. ئێمە لە بەرامبەر هەموو گوشار و ستەمەکان کە لە سەرگەلەکەمانە لە هەموو هەلومەرجێکدا تێدەکۆشین. لە دورگەی ئیمراڵی یاسایەکی تایبەت پەیڕەو دەکرێت. ئەو یاسا تایبەتە بنەمای خۆی و هێزی خۆی لە کوێوە وەردەگرێت دەبێت ئاشکرا بکرێت. لە ٢١ی کانونی یەکەمەوە تا ئەمڕۆ دەیان پەرلەمانتار بۆ ئەوەی ئاشکرا بێت کە لە ئیمراڵی چی روودەدات، بۆجی ئەو دەرگایە ناکرێتەوە لەم چالاکیەدان بەڵام دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لە بەرامبەر هەموو چالاکییەکان دو روویی دەکات و بەردەوامە لە بێدەنگی.
گۆشەگیری لە ئیمراڵی بەشێکە لە شەڕی تایبەت
ئیمر وتی، "نیگەرانی و بیرکردنەوەی ئێمە، خەمی ملیۆنان مرۆڤە. ئەو داواکاریە تەنیا داواکاری ئێمە نییە. لەو ساڵەوەی بە پیلانگێری نێونەتەوەیی رادەستی تورکیا کرایەوە تا ئەمڕۆ گۆشەگیرییەکی بەردەوام بەڕێوەدەچێت. بەڵام بە تایبەتی ئەمە دوو ساڵە بەڕێز ئۆجالان ناتوانێت چاوی بە بنەماڵە و پارێزەرانی بکەوێت. ئەو پاساوانەی دەسەڵات دەیانهێنێتەوە دەریاندەخات لە دەسەڵات یاساکانی خۆی پێشێل دەکات. زیاتر رێگەی گێژاو دەکاتەوە. ئێمە دەزانین کە ئێوە بە سیاسەتی شەڕ تەمەنی دەسەڵاتەکەتان درێژ دەکەنەوە. ئەو گۆشەگیریەشی کە لە ئیمڕاڵی بەڕێوەی دەبەن بەشێکە لە شەڕی تایبەت. لەم شەڕەدا رۆژانە سەدان مرۆڤ ژیان لەدەست دەدەن. لەلایەکیشەوە لە ژێر هەژاریدان. هەم یاساکانی تورکیا و هەمیش یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکرێن.
پەرلەمانتاری هەدەپە نوران ئیمر باسی لەوەکرد کە ئەمڕۆ پێوان و بنەماکانی یاسا پێشێل دەکرێن و وتی، " دەسەڵات دەبێت دەست لەو یاسا هەڕەمەکییە هەڵبگرێت. دەمانەوێت بەر بە گێژاو و ئاڵۆزی بگرین، دەرچەیەک بۆ ئەم دۆخە سیاسیە بە بنبەست گەیشتووە بکەینەوە. هەر بۆیە بەڕێز ئۆجالان راستییەکی تورکیایە، بە قەدەغەکردن و بە بەتاوانناساندن، بە گۆشەگیری ئێوە هەڵوێست و قورسایی ئەویش رابگرن، ئەو بۆخۆی خاوەنی قورسایەکی گەورەیە. دەتوانێت بە قورسایی خۆی بە وتەکانی لە دۆخی سیاسیدا گۆڕانکاری دروست بکات. ئێمە وەک هەدەپە لە هەموو کایەکانی ژیان و لە تێکۆشانی سیاسیدا وتوومانە کە هەرگیز نەبووینەتە لایەنگری شەڕ. هەموو کات هەڵوێستی تێکۆشانمان بۆ ئازادی رادەربڕینە. بۆ بەرەوپێشچوونی ئەم وڵاتەیە. بۆ سیاسەتی دیموکراتیکە. ئەوانەی ئیرادەی گەلان بە فەرمی ناناسن ئیرادەی گەلان بە بارمتە دەگرن، بە هۆی سیاسەت و سیستمی خۆیانەوە لەناودەچن. سیاسەتی ئەوان لەسەر بنەمایە دوژمنایەتی لەسەر کورد هیچ ئەنجامێکی نابێت.هیچ خێرێکتان بەم وڵاتە نەگەیاندووە. هەر بۆیە ئەو هێزانەی دەیانەوێت لە تورکیا گێژاو و ئاڵۆزی کۆتایی نەیات، ئەو هێزانەی کە دەستیان بۆ ئەم قۆناغە درێژ دەکەن و دەیانەوێت ببنە هێز، کورد و تورک رووبەڕووی یەکتر دەکەنەوە. سیاسەتی ئاکەپە و مەهەپە خزمەت بەمە دەکات.
'دەرگاکانی ئیمڕالی بکەنەوە'
دەبێت دەسەڵاتداری دەست لە دژایەتی کوردان و دوژمنایەتی لەگەڵ سیاسەتی دیموکراتیک هەڵبگرێت. بۆ شکاندنی گۆشەگیری چی بکەوێتە ئەستۆمان، ئێمە ئەوە دەکەین. چەندین رۆژە ئێمەی پەرلەمانتاری گەل لە چالاکیداین، ئە وچالاکییە لە هەر وڵاتێک بکرایە دەسەڵاتەکەیان هەموو کارەکانی رادەگرت و چارەسەری دەدۆزیەوە. بەڵام لەبەر ئەوەی قازانجیان لەوەدایە، بەمە تەمەنی دەسەڵاتی خۆیان درێژ دەکەنەوە. لەبەرامبەر ئەم دۆخە مەترسیدارەدا ئێمە لە چالاکیداین. دوو ساڵە پارێزەرانی بەڕێز ئۆجالان نزیکەی ٣٠٠ جار سەردانی وەزارەتی دادیان کردووە بەڵام نە بە ئەرێنی و نە بە نەرێنی وەڵام نەدراونەتەوە. هەروەها سی پی تی بۆ دیدار چووبووە ئیمراڵی، ئێمە بەوەمان زانی کە ئۆجالان چاوی بە سی پی تی نەکەوتووە. دەبێت دەسەڵاتی ئاکەپە دەرگای ئیمراڵی بکاتەوە، شاندێکی سەربەخۆ، پارێزەران و شاندێکی ئێمە بچنە دورگەی ئیمراڵی. دەبێت دەتس لەو پێشێلکارییانە هەڵبگرن. ئەمرۆ دەیانەوێت سیستمی ئیمراڵی لە هەموو شوێنێک جێگیر بکەن، بەڵام ئێمە رێگە بەوە نادەین. دەمانەوێت ئەم وڵاتە بە هزر و رامانی ئازادەوە بەرەوپێش بچێت. بە قەدەغە و بە سیاسەتی ئەمنی بەرەوپێشچوون لەم وڵاتە نایاتەدی. بە کوشتنیش نایاتە دی. ئێمە لە رێگەی یاساییەوە رۆڵێکی مێژوویی دەگێڕین. لەبەر ئەوەی هیچ زانیارییەک لە دورگەی ئیمراڵییەوە بەردەست نییە لە کەسایەتی هاوسەرۆکانماندا، وەک پەرلەمانتارانی هەدەپە ئێمە داواکاریمان بەرزکردەوە بەڵام تائێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە. ئێمە داوا لە وەزارەتی داد دەکەین دەبێت دەستبەجێ شاندێکی سەربەخۆ رەوانەی ئیمراڵی بکەن و دەرگای ئیمراڵیش بە ڕووی ئاشتی و چارەسەریدا بکرێتەوە".
هـ . ب