ئەو کوردانەی دەیانویست لە لەندەنەوە بڕۆن بۆ پاریس دەستگیرکران

٥ کەس لە لەندنەوە بەرێکەوتن بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی پرسەی ٣ چالاکوانی کورد لە پاریس، بەڵام لەلایەن پۆلیسی بەریتانیاوە دەستگیرکران.

بەڕێوەبەری ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی و بزووتنەوەی ژنانی کورد بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمەکەی پاریس بۆ ٣ شەهیدەکەی ٢٣ی کانوونی یەکەم، لەندەنەوە بەرەو پاریس کەوتنەڕێ، بەڵام لەلایەن پۆلیسی بەریتانیاوە لە تونێلی فۆلکلستۆن یۆرۆ دەستگیرکران.

ئەو ئۆتۆمبێلەی، کە ڕۆژنامەنووسی کورد دیرەن دیجلە ئەردەن، تورکان بوداک و باران کاساکۆل هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی گەلی کورد لە لەندەن، ئەرجان ئاکبال لە ئەنجومەنی گەلی کورد لە بەریتانیان و بیرسەن پۆیراز وتەبێژی بزووتنەوەی ژنانی کورد دوای پشکنینی پاسپۆرتەکانیان بە 'گۆمانی تیرۆر'، ڕاوەستێنرا.

دوای پشکنینی ئۆتۆمبێلەکە، چالاکوانانی کورد دەستگیرکران و دەست بەسەر هەموو کەلوپەلەکانیان دا گیرا.

پرسیارەکانی وەک "ئێوە پشتیوانی لە ئیدانەکردن دەکەن؟"، "بۆچی هێرشیان کرایە سەر"، "ئایا هەواڵگریی تورک ئەوەی ئەنجامداوە؟" لەو کوردە دەستگیرکراونە کرا.

چالاکوانانی کورد لە دوای ٦ کاتژمێر ئازاد کران.

ژ.ت