ئولوچ: چاوپێکەوتنمان لەگەڵ ئاکەپە قبوڵ نەکرد
ساروخان ئولوچ سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە وتی، " داواکاری ئاکەپەمان بۆ چاوپێکەوتن لەبارەی گۆڕانکاری لە دەستووری بنەڕەتی قبوڵ نەکرد."
ساروخان ئولوچ سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە وتی، " داواکاری ئاکەپەمان بۆ چاوپێکەوتن لەبارەی گۆڕانکاری لە دەستووری بنەڕەتی قبوڵ نەکرد."
ساروخان ئولوچ سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمان کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا.
ئولوچ رایگەیاند کە قسەیانی بە تەنیا تایبەت دەبێت بە گۆڕانکاری دەستووری بنەڕەتی و وتی، " وەک دەزانرێت هاوپەیمانی کۆمار پێشنیازێکی لەمبارەیەوە پێشکەشی پەرلەمان کردووە. لە راگەیەندراوی پیشووماندا هەڵوێستی خۆمان ئاشکرا کرد. پێوانەکانی خۆمان دیاری کرد کە پێویستە جیاکاری نەکرێت و بە یەکسانی سەیری ماف و ئازادیەکان بکریت. لە قۆناغێکی بەم شێوەیەیە کە بەم ئەندازەیە مافەکان پێشێل دەکرێن، جیاکاری دەکرێت و هێرشی قورس لەسەر ئازادی و دیموکراسی هەیە، وتمان کە پێشنیازەکە کە بە تەنیا پەردەپۆشی هەندێک بابەت دەکات نابێتە هۆکاری چارەسەری لە تورکیا.
پێشتر لەم بابەتەدا کێشەمان نەبووە، ئێستاش کێشەمان نییە. لە ساڵی ٢٠١٥ەوە نوێنەرمان هەیە لە پەرلەمان کە سەرپۆشیان لەسەرە. بەڵام کورد، عەلەوی، باوەڕ و ناسنامەکانی دیکە لەم وڵاتەدا بە یەکسانی نابینرێن. گوتمان پێویستە گۆڕانکارییەکی گشتی بکرێت بۆ وەڵامدانەوەی داواکاری کۆمەڵایەتی هەمووان. روونمان کردەوە کە ئەم هەوڵە، هەوڵێکی دەسەڵاتە بۆ هەڵبژاردن. رامانگەیاند کە بۆ رێگریکردن لەم جیاکارییە پێویستە مادەی ١٠ی دەستوور هەموار بکرێتەوە. بەڵام وڵامی پێشنیازەکەمان نەدرایەوە.
فراکسیۆنی ئاکەپە رۆژی چوارشەممە داوای کۆبوونەوەی کرد بۆ هەڵسەنگاندنی پێشنیازی هەموارکردنەوەی دەستوور. ئەم پێشنیازەمان لەگەڵ بەرێوەبری فراکسیۆنەکەمان و بەڕێوەبردنی پارتەکەمان باس کردووە. لەگەڵ ئۆرگانە بەرپرسەکانی پارتیمان و هاوسەرۆکەکانمان گفتوگۆمان کرد. هەڵوێستی ئێمە بەم شێوەیەیە: بەهۆی فشارە قورسەکانی هاوپەیمانی کۆمار لەسەر دەسەڵاتی دادوەری، دۆسیەی دەستگیرکردن دژی پارتەکەمان بەردەوامە و بەهۆی فشارەکانی بلۆکی دەسەڵاتدارەوە هاوکارییەکانی گەنجینە راگیراون، بڕیارمان داوە کە کۆبوونەوەکە لەگەڵ فراکسیۆنی ئاکەپە لەسەر پێشنیازی گۆڕینی دەستوور نەکەین. بۆیە ئێمە وەڵامێکی ئەرێنیمان نەدایەوە بۆ داواکاری کۆبوونەوە. ئێمە هەوڵە دیالۆگەکانی فراکسیۆنی ئاکەپە بە نەرێنی نابینین. بەڵام بەهۆی ئەو سیاسەتانەی حکومەت لە دژی ئێمە بەڕێوەی دەبات، بناغەی کۆبونەوەیەکی بەم شێوەیە لەناوچووە."
ف.ق