ئیهه‌ده: له گرتووخانه‌كان سێ هه‌زار و 118 پێشێلكاری ماف تۆمار كراون
له راپۆرتی لقی ئیسته‌نبوڵی ئیهه‌ده‌دا كه 20 گرتووخانه ده‌گرێته‌وه، راگه‌یه‌نراوه سێ هه‌زار و 118 جار مافه‌كانی مرۆڤ پێشێلكراون.
له راپۆرتی لقی ئیسته‌نبوڵی ئیهه‌ده‌دا كه 20 گرتووخانه ده‌گرێته‌وه، راگه‌یه‌نراوه سێ هه‌زار و 118 جار مافه‌كانی مرۆڤ پێشێلكراون.
كۆمسیۆنی گرتووخانه‌كانی لقی ئیسته‌نبوڵ كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ ئیهه‌ده راپۆرتی تشرینی یه‌كه‌م، تشرینی دووه‌م و كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2021ی ئاشكرا كرد،كه له راپۆرته‌كه‌دا پێشێلكارییه‌كانی ماف له 30 گرتووخانه‌ی هه‌رێمی مهرمهرهشی تێدایه.
راپۆرته‌كه له باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانه له‌م گرتووخانانه: گرتووخانه‌ی ئه‌منی باڵای جۆری ئێفی ئیمراڵی، گرتووخانه‌كانی كامپوسی گرتووخانه‌ی سلیڤری، گرتووخانه‌ی داخراوی جۆری ئێفی ژماره یه‌ك و دووی ته‌كیرداغ، جۆری ئێفی ئه‌دیرنه، جۆری ئێفی كاندرا، گرتووخانه‌ی ژنانی باقركۆی، جۆری تی ژماره 1ی باندرما و بالیكهسیر، جۆری ئێڵ ژماره دووی ماڵته‌په، جۆری ئێم گه‌بزه، گرتووخانه‌ی ژنانی شاكران، جۆری ئێفی وان جیك، جۆری تی ماتریس، جۆری ئێفی بۆڵۆ، زیندانی ژنانی قه‌یسه‌ری، جۆری ئێفی كوركچولهری ئه‌ده‌نه، جۆری تی ژماره‌ی 1ی كۆجاعهلی، جۆری تی ژماره دووی رحا، جۆری تی ژماره چواری شاكرانی نوێ و عه‌لیاغا، جۆری ئی عومرانیه و گرتووخانه‌ی داخراوی سهیدیشههیری قۆنیا.
راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن پارێزه‌ر ژیان توسون و ئوموخان كایا و داود ئه‌رسه‌لانه‌وه خوێندرایه‌وه
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه له ناو گرتووخانه‌كاندا به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به پێشێلكارییه‌كانی ماف زیاتر له گرتووخانه‌كانی كامپوسی سلیڤری و ته‌كیرداغ ئه‌نجامدراون. زیاترین سه‌ردانیش له مانگی تشرینی دووه‌مدا ئه‌نجامدراون. له راپۆرته‌كه‌دا به گشتیی 89 سه‌ردان هه‌یه و له‌وانه 76یان په‌یوه‌سته به زیندانیانی سیاسیه‌وه. به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرتانه ژماره‌یه‌كی زۆر پێشێلكاری ماف ده‌ستنیشان كراون. به‌پێی راپۆرتی تشرینی یه‌كه‌م له ناو 32 بهسهركردنهوهدا 100، له تشرینی دوه‌مدا له ناو 33 سه‌رداندا 268، كانونی یه‌كه‌م له ناو 24 سه‌رداندا ئه‌وه ده‌ستنیشان كراوه كه 750 جار ماف پێشێلكراون. به گشتیی دوو هه‌زار و 540 جار ماف پێشێلكراون. له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشێلكارییهكانهی ماف له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانیشه‌وه له راپۆرته‌كه‌دا جێی گرتووه. له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ده‌ستنیشان كراوه كه 578 جار مافی مرۆڤ پێشێلكراون. له كۆی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كان و له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه سێ هه‌زار و 118 جار ماف پێشێلكراون. له ناو ئه‌و پێشێلكاریانه‌دا هه‌شتیان پێشێلكردنی مافی ژیانه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه پێشێلكارییه‌كان زیاتر به شێوه ئهشكهنه، لێدان، گێچه‌ڵپێكردن، سه‌پاندنی ناسنامه‌ی 'تیرۆر'، شه‌رمه‌زاركردنی هه‌ڕه‌مه‌كی، سزای لێپرسینه‌وه و دوورخستنه‌وه‌ن. به‌و پێیه له گرتووخانه‌كان به‌لانی كه‌مه‌وه 85 كه‌س به زۆره‌ملێ دوورخراونه‌ته‌وه. 50 كه‌س ئه‌شكه‌نجه‌دراون، سزای شه‌رمه‌زاركردن به‌سه‌ر 126 كه‌سدا سه‌پێنراوه یان له‌باره‌یانه‌وه ده‌ست به لێپرسینه‌وه كراوه.
هـ ب