یەژەکە-ئە: لە ٢٨ی کانونی دووەمدا لە کۆڵن کۆدەبینەوە

یەژەکە-ئە داوای لە هەموو ژنان کرد کە لە شاری کۆڵن بەشداری لە رێپێوانی 'ژن، ژیان، ئازادی' بکەن.

یەکێتی ژنانی کورد لە ئەڵمانیا (ەژەکە-ئە) لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، "ئێمە دەزانین لەبەرامبەر بەرخودانی ژنان گوشار و زەوتکردنی مافەکان کە دەخوازرێت لەسەرتاسەری جیهاندا پێش بخرێت، بەشێکن لە سیاسەتی ستستم. سیاسەتی کوشتنی ژنان، توندوتیژی دژی ژنان و دوورخستنەوەی ژنان لە کایەی کۆمەڵایەتی، لەبەر ئەوەی هێزەکانی دەسەڵاتدار لە دژی ژن دەستیان بە شەڕکردووە، بەردەوامن".

'بەرخودانی ژن بە جیهانی دەبێت'

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"ئەو سەرهەڵدانەی دوابەدوای گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی لە رۆژهەڵات بە پێشەنگایەتی ژنان دەستی پێکرد، ٥ مانگە بەردەوامە. سەرباری دەستگیرکردنی هەزاران کەس، گوشار و لەسێدارەدان بەرخودانی گەلی رۆژهەڵات و ئێران لە بەرامبەر کردەوە دژەدیموکراتیکەکانی رژێمی مەلاکان سەرهەڵدانەکە گەورەتر دەبێت.

سەرهەڵدانی ژنانی رۆژهەڵات لە بەرامبەر سیستم فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' بە جیهانی کردووە و هەناسە و جۆس و خرۆشێکی نوێی بە بەر تێکۆشانی ژناندا کردووە. ئێمە وەک ژنانی کورد بەرخودانی ئەو ژنانەی لە سەرتاسەری جیهان دەچەوسێنەوە، جیا دەکرێنەوە و کۆیلە دەکرێن وەک دوێنێ، ئەمرۆ بە بەرخودانی خۆمانی دادەنێین.

لەبەر ئەوە ئێمە لە ٢٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ دا لە کۆڵن لە دژی کردەوە نامرۆڤایەتییەکان لە رۆژهەڵات و بۆ فراوانکردنی پشتیوانی دروشمەکەمان لە رێپێوانی 'ژن، ژیان، ئازادی'دا لە شەقامەکان دەڵێینەوە. داوا لە هەموو هەڤاڵانی ژن و گەلەکەمان دەکەین یەکبگرن".

هـ . ب