زۆبیر ئایدار داوای بەشداری گشتی لەگردبوونەوەی دۆسێلدۆرفی ئەڵمانیا دەكات

زۆبیر ئایدار ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری كەجەكە لەبانگەوازیەكدا داوا لەبەشداری گشتی لەگردبوونەوەی 25ی حۆزەیران لەدۆسێڵدۆرفی ئەڵمانیا دەكات.

زۆبیر ئایدار ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان"كەجەكە" لەوتووێژێكدا لەگەڵ ئاژانسەكەماندا سەرەڕای ئاماژەدان بەزیادبوونی هێرشەكانی دەوڵەتی توركی داگیركەر لەبەرامبەر بەگەلی كورد، ئاماژەش بەتوندكردنی گۆشەگیری رێبەری گەلی كورد لەزیندانی ئیمرالی دەكات و لەسەر وەرنەگرتنی زانیاری لەسەر چارەنووسی رێبەر ئۆجالان لەپانزدە مانگی رابردوو و بێدەنگی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر بەكردەوەكانی دەوڵەتی توركیش رەخنە دەكات.

ئایدار داواكاری گروپی ٧٧٥ پارێزەری بۆ وەرگرتنی دەستور بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی ئیمرالی بكەن و ئەم هەنگاوەی پارێزەرانی بەهەنگاوێكی ئەرێنی دەزانێت و داوای پشتیوانی لەراگەیاندنەكان دەكات لەو هەنگاوی پارێزەران بكەن.

ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری كەجەكە، هاوكات باسی لەرێپێوانی چەند رۆژەی رابردوو بەرەو شاری گەملێك لەبورسا لەنزیك دوورگەی ئیمرالی لەكەش و هەوایەكی ئەمنی و سەركۆتی خۆپیشاندەران لەلایەن دەوڵەتی توركەوە دەكات و پێزانینی خۆی پێشكەشی رێپێواندەران دەكات.

زۆبیر ئایدار لەهەمانكاتدا داوای بەشداریككردنی گشتی لەو گردبوونەوەیە دەكات كە بڕیار وایە نۆ رۆژی تر، واتا لە ٢٥ی حۆزەیران بەهاوكاری گروپی دەستپێشخەری بۆ پاراستنی لەكوردستان لەدۆسێڵدۆرفی ئەڵمانیا بەرێوە بچێت.
ف.ق