ژنانی پرشنگی خۆر لە دژی گۆشەگیری چالاکی ئاگرتێبەردانیان ئەنجامدا
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی خۆر لە بەرامبەر گۆشەگیری لە ئیمراڵی ئۆتۆمبێل و کارگەی فاشیستەکانیان سوتاند.
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی خۆر لە بەرامبەر گۆشەگیری لە ئیمراڵی ئۆتۆمبێل و کارگەی فاشیستەکانیان سوتاند.
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی خۆر لە دژی گۆشەگیر لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چەند چالاکییەکی ئەنجامدا.
لە راگەیەندراوێکی دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی خۆردا هاتووە: "٢١ مانگە هیچ هەواڵێک لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نازانرێت. سەرلێدانەکان بە مەبەستی دیدار رێگرییان لێدەکرێت. گۆشەگیری دژوار لە زیندانەکاندا تا دێت دژوارتر دەبێت. زیندانیانی نەخۆش کە دەوترێت ناتوانن لە زینداندا بمێننەوە، بە شێوەیەکی نایاسایی لە زینداندا دەهێڵرێنەوە. لەسەر هەزاران زیندانی شۆڕشگێڕ سیاسەتی ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژی پەیڕەو دەکرێت.
رێبەر ئاپۆ کە ئیرادەی ملیۆنان کەسە، تاکە هێزە کە دیموکراسی و ئازادی بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا دەستەبەر دەکات. تا ئەو کاتەی ئەو کردەوە نایاساییانە کۆتاییان پێدێت و رێبەر ئاپۆ ئازاد دەکرێت، ئێمە لە گۆڕەپانەکاندا دەبین. دەبێت هەر کەس بزانێت کە ئەو کاتەی گۆشەگیری دژوار دەبێت چالاکییەکانی ئێمەس دژواردەبن و تونددەکرێنەوە".
ئەو چالاکییانەی ئەنجامدراون
لە راگەیەندراوەکەدا لەبارەی ئەو چالاکیانەی ئەنجامدراون هاتووە؛
"لە ١٥ی کانونی دووەم یەکینەکانمان بە تەقەمەنی دەستکرد لە پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل و پارکینگێکی فاشیستانی ئاکەپە-مەهەپە لە بەیلیکدوزیای ئیستەنبوڵیاندا. لە ئەنجامدا ١٢ ئۆتۆمبێل لەناوبران. دوای چالاکییەکە هێزەکانمان بە سەلامەتی ناوچەکەیان جێهێشت.
لە ١٦ی کانونی دووەمدا لە گەڕەکی غازیپاشای ئانتالیا ٢ کۆگای و ٣ ئۆتۆمبێلی گرانبەهای فاشیستەکانی تورک لەلایەن یەکینەکانمانەوە سوتێنران.
لە ١٦ی کانونی دووەم یەکینەکانمان لە ناوچەی سۆکای ئایدن بە تەقەمەنی دەستکرد و فیشەکی هەوایی لە ئەندامانی مەهەپەی ' نەوەی نەژادپەرستان'یان دا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ٢ ئەندامی فاشیستەکانی 'نەوەی نەژادپەرستان' برینداربوون".
هـ . ب