زیندانی سیاسی حسێن ئایدن: ژیانمان له مه‌ترسیدایه
حسێن ئایدن كه له زیندانی ئه‌دیرنه‌دایه، باسی له‌وه‌كرد، كه پاسه‌وانانی زیندان هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن و وتی، "ژیانی ئێمه له مه‌ترسیدایه".
حسێن ئایدن كه له زیندانی ئه‌دیرنه‌دایه، باسی له‌وه‌كرد، كه پاسه‌وانانی زیندان هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن و وتی، "ژیانی ئێمه له مه‌ترسیدایه".
حسێن ئایدن كه له زیندانی جۆری ئێفی ئه‌دیرنه‌دایه، مافی خۆی بۆ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌كارهێنا و قسه‌ی له‌گه‌ڵدا كردن. ئایدن وتی "لێره پێشێلكارییه‌كانی ماف زیادیان كردووه. به زۆره‌ملێ ژووره‌كانمان ده‌گۆڕن. له‌م دواییه‌دا پاسه‌وانانی زیندان له كاتی سه‌رژمێری به‌یانیاندا هه‌ڕه‌شه‌یان كرد و وتیان "ئێمه ده‌توانین به شه‌وی بێین و ههڵبكوتینه سه‌رتان". لێره ژیانمان له‌مه‌ترسیدایه. دوورنییه كه شتی نه‌رێنی رووبده‌ن. ئه‌و شتانه‌ی به‌سه‌ر هه‌ڤاڵ غه‌ریبه گهزهردا هات پێده‌چێت لێره‌ش به‌سه‌ر ئێمه بهێنرێت".
سه‌دات ئایدن كه خزمی ئایدنه باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌و به ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانه‌كه كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان پێنه‌داوه.
هـ . ب