زیندانیانی ئیمراڵی دیداریان لەگەڵ بنەماڵەکانیان ئەنجامدا
نووسینگەی یاسایی سەدە ڕایگەیاند کە زیندانیانی ئیمراڵی دیداریان لەگەڵ بنەماڵەکانیان ئەنجامدا، ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ براکەی محەمەد ئۆجالان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ دیداری ئەنجامداوە.
نووسینگەی یاسایی سەدە ڕایگەیاند کە زیندانیانی ئیمراڵی دیداریان لەگەڵ بنەماڵەکانیان ئەنجامدا، ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ براکەی محەمەد ئۆجالان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ دیداری ئەنجامداوە.
نووسینگەی یاسایی سەدە ڕایگەیاند کە لە زیندانیانی ئاسایشی باڵای جۆری Fی ئیمراڵی دیداری بنەماڵەکان ئەنجامدراوە.
نووسینگەی یاسایی سەدە، دەربارەی دیدارەکە لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاند: " ئەمڕۆ (٧_٧_٢٠٢٥)، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کە لە زیندانی دوورگەی ئیمراڵی زیندانی کراوە، دیداری لەگەڵ براکەی محەمەد ئۆجالان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ ئەنجامداوە؛ هەروەها بەڕێز حامیلی یەڵدرم و بەڕێز وەیسی ئاکتاش و بەڕێز ئەرگین ئاتابەی و بەڕێز زەکی بایهان و بەڕێز مەحمود یامالاک دیداریان لەگەڵ بنەماڵەکانیان ئەنجامداوە".