زیندانیه‌كی سیاسی: به‌ڕێوه‌به‌ری گرتووخانه‌ حه‌یده‌ر عه‌لی ئاك هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات

ئۆزان ئاڵپكایا له‌ گرتووخانه‌ی كركلارێ كه‌ له‌ مانگرتن له‌ خواردندایه‌ رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌ری گرتووخانه‌كه‌ حه‌یده‌ر عه‌لی ئاك هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كات. زیندانیان سیاسی باسیان له‌وه‌كرد، "ژیانیان پارێزراو نییه‌".

له‌ گرتووخانه‌ی جۆری ئێفی داخراو ژماره‌ دووی بوجا كركلاری ئیزمیر له‌ دژی مامه‌ڵه‌كردن له‌ ئاستی ئه‌شكه‌نجه‌دان مانگرتن له‌ خواردنی ماوه‌ درێژ و به‌ شێوه‌ی نۆره‌یی له‌ 28ی تشرینی دوه‌مه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و به‌رده‌وامه‌. زیندانیانی سیاسی سنان دورماز، ئۆنور یڵماز، عه‌بدوڵا گونای، سه‌باح دایان، ئۆزان ئاڵپكایا، حالیس داغهان، سه‌رتاچ قلیچ ئه‌رسه‌لان و كه‌نعان یڵدزباكان چالاكیه‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه‌. چالاكیه‌كه‌ له‌ رۆژی 59هه‌میندایه‌. زیندانیانی سیاسی ماهیر چاكیر، شه‌عبان سیداڵ، ئیبراهیم تیكان له‌ 27ی تشرینی دووه‌مه‌وه‌ چوونه‌ ناو چالاكیه‌كه‌وه‌.

راگه‌یه‌نراوه‌، له‌ گرتووخانه‌ی داخراوی جۆری ئێف ژماره‌ دووی كركلار دوای ئه‌وه‌ی له‌ مانگی ئابی 2021دا حه‌یده‌ر عه‌لی ئاك بووه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گرتووخانه‌كه‌ ده‌ستیپێكراوه‌. ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ ئاك به‌رده‌وام وه‌ك ئه‌سه‌د ئۆكتای یڵدران كه‌ له‌ زیندانی ئامه‌د ئه‌شكه‌نجه‌ی دژه‌ مرۆڤایه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر زیندانیان ئه‌نجام ده‌دا، خۆی پێناسه‌ ده‌كات.

په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی ئیزمیر سه‌رپیل كه‌مالبایا و پارێزه‌ری ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی مافناسانی ئازادی عه‌لی ئیحسان به‌ی 17ی كانونی دووه‌م ویستیان كه‌ چاویان به‌ ئاك بكه‌وێت به‌ڵام ئاك ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.

یه‌ك له‌ زیندانیان ئۆزان ئاڵپكایا 23ی كانونی دووه‌م له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌ ته‌له‌فون قسه‌ی كرد و دوای دیداری كه‌مالبای و ئۆهه‌ده‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتووخانه‌كه‌، عه‌لی ئاك هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ زیندانیانی مانگرتوو كردووه‌ و چیتر ژیانی ئه‌وان پارێزراو نییه‌.

ئاڵپكایا وتی، "چیتر ژیانمان پارێزراو نییه‌، به‌ وتنی 'ره‌نگه‌ خۆكوشتن رووبدات و ته‌رمه‌كانمان لێره‌ بهێنرێته‌ ده‌ره‌وه‌". ئاڵپكایا وتی، له‌سه‌ر جه‌سته‌ و ده‌می ئه‌و زیندانیانه‌ی مانیان له‌ خواردن گرتووه‌ برین دروست بووه‌ و داوای كرد كه‌ رای گشتیی پشتیوانیان لێبكه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌گه‌ توهایده‌ر سه‌لما ئاڵتان رایگه‌یاند، كه‌ له‌ دژی گوشاره‌كان له‌سه‌ر زیندانیان پێویسته‌ جوڵه‌یه‌كی به‌په‌له‌ ده‌ستپێبكات و وتی، " بۆ دۆخی ژیانی هه‌ڤاڵانی زیندانیمان ئێمه‌ زۆر به‌دواداچوون ده‌كه‌ین".

ئاڵتان وتی، حه‌یده‌ر عه‌لی ئاك گوشاره‌كانی زیاد كردووه‌ و رایگه‌یاند، " ئێمه‌ نامانه‌وێت ته‌رم له‌ گرتووخانه‌وه‌ بێنه‌ ده‌ره‌وه‌. به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت پێویسته‌ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری بوه‌ستێنرێت. ئه‌و كه‌سه‌ پشتی به‌ كێ قایمه‌ كه‌ به‌و جۆره‌ گوشاری هێناوه‌؟ له‌ پشته‌وه‌ی چ هێزێك هه‌یه‌؟".

ئاڵتان به‌م جۆره‌ درێژه‌ی پێدا: " ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ حه‌یده‌ر عه‌لی ئاك به‌ شێوه‌ی "من درێژه‌ی ئه‌سه‌د ئۆكتایم. له‌باره‌مه‌وه‌ زۆر شت نوسراون. هیچم به‌سه‌ر نایات" خۆی پێناسه‌ده‌كات. پێشتریش له‌ زۆر گرتووخانه‌ بووه‌ و زۆر ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌كارهێناوه‌. په‌نجه‌ و په‌راسوی زۆر زیندانیكراوی شكاندووه‌. ئه‌و كاته‌ی له‌ زیندانی ته‌كیرداغ ئه‌ركدار بوو دوو زیندانی گیانیان له‌ده‌ستدابوو. تۆماری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ خاوێن نییه‌. به‌ رای ئێمه‌ كاربه‌ده‌ستان ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ ده‌پارێزن".

هـ . ب