ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە کەرکوک چوار چەتەی داعش کوژران
بەرپرسی هێزە ئەمنیەكانی عێراق ئەمڕۆ رایگەیاند؛ چوار چەتەی داعشیان لەناوچەی دبسی كەركوكی كۆشتووە. -
" کۆنگرەی نەتەوەیی گرنگە بۆ یەکخستنی بیروباوەرە جیاوازەکانی گەلی کورد"
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بەرەی فەیلی بۆ یەکخستنی تەواوی بیروباوەرە جیاوەزەکانی کورد، کۆنگرەی نەتەوەیی بە گرنگ لەقەڵەمدا. -
لە قوبرس لەدژی قەدەغەی سەر پەکەکە سەفەربەری راگەیەنرا
ئایدن ئیلکەر ئەندامی ئەنجومەنی گەلی کوردی قوبرس رایگەیاند، پەکەکە تاکە هێزی پارێزەری گەلی کوردە و وتی، " لەباوەشگرتنی ئەم تەڤگەرە کە بە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ دروست بووە، ناوی ژیانی مرۆڤایەتی و ئازادە." -
ئەندامانی کەسک سەردانی ئیشکگری خانەوادەی زیندانیانیان کرد
لە ئیزمیر ئەندامانی کەسک سەردانی خانەوادەی زیندانیانیان کرد کە لە چالاکی ئیشکگری دادپەروەریدان. -
لە تورکیا ٨ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس بێکارن
بەپێی ئاماری کۆنفیدراسیۆنێکی کرێکاری لە تورکیا ٨ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس بێکارن. -
پارێزهران به مهبهستی بینینی رێبهری گهلی كورد داواكاریان پێشكهش كرد
پارێزهرانی رێبهری گهل كورد عهبدوڵا ئۆجالان به داواكاری بینینی موهكیلهكهیان سهردانی داواكاری گشتیی كۆماریی بورسا و بهڕێوهبهرایهتی زیندانی ئیمراڵیان كرد. -
گەنجان لە پاریس بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدرا
لە ناوچەی ڤیلیەرز لێ بێل لە پاریس بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێک ڕێکخرا. -
لە لۆزان چالاکی بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە
ئەو چالاکیەی هەموو رۆژانێکی چوارشەممە لە لۆزان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، ئەم هەفتەیەش لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی لاژینەوە درێژەی پێدرا. -
سانجار: لەدژی سیاسەتەکانی شەڕی ئاکەپە دەبێت ئێمە پەرە بە تێکۆشان بدەین
هاوسەرۆکی هەدەپە میتهات سانجار سەرنجی راکێشا بۆ سەر سیاسەتی شەڕی ئاکەپە-مەهەپە و رایگەیاند، "دەبێت ئێمە سیاسەتی شەڕخوازانەی دەسەڵات ببینین و بە هاوپەیمانیەکی بەهێز و تێکۆشان وەڵامی بدەینەوە. پێویستە ئیمە لە دژی ئەو ستەمە رێکخراوە پەرە بە تێکۆشان بدەین". -
لە جنێڤ بێدەنگی نەتەوەیەکگرتووەکان شەرمەزار کرا
چالاکی دانیشتن کە بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە لە بەردەم نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێڤ بەردەوامە. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە پلاکاردی 'ئێمە فاشیزم دەڕوخێنین'یان هەڵواسی
جەنگاوەرانی بۆتان مەلازگردی سەر بە هەبەدەهە لەسەر ئۆتۆبانکی ئیستەنبوڵ پلاکاردی 'ئێمە فاشیزم دەڕوخێنین و ئازادی بەدەست دەهێنین'یان هەڵواسی. -
لهباره دۆسیهی 'ئهردۆغان بكوژه' له سویسڕا بڕیاری به بێتاوان ناساندن درا
له سویسڕا، ئهو دۆسیهیه به هۆی پلاكاردی 'ئهردۆغان به چهكی خۆی بكوژه' له چالاكیهكی ساڵی ٢٠١٧دا ههڵكرابوو، به بێتاوان ناساندن كۆتایی هات. -
کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی داوای کرد سەردانی ئیمڕالی بکات
هاوسەرۆکانی گشتی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی، بە مەبەستی ئەوەی بچنە ئیمڕالی و چاویان بە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بکەوێت، داوای لە وەزارەتی داد کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن. -
پارێزەران داوای بینینی ڕێبەری گەلی کوردیان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن لە ئیمڕالی ئەنجام بدەن، سەردانی داواکای کۆماریان کرد. -
مارگارێت ئۆوێن داوا ئازادی عهبدوڵا ئۆجالان دهكات
بهرگریكاری تهمهن ٨٨ ساڵی مافهكانی مرۆڤی خهڵكی بهریتانیا مارگارێت ئۆوێن داوای ئازادی عهبدوڵا ئۆجالان دهكات و پێی دهڵێت، "ماندێلای كوردهكان". -
٨ی ئادار لەحەلەب پیرۆز كرا
لەشاری حەلەب بەبۆنەی رۆژی هەشتی ئادار كۆنگرەی ستار لەگەڕەكی شێخ مەقسود خەڵاتی بەسەر ژناندا دابەشكرد و یەكێیەتی ژنانی گەنجیش مەراسێمیكیان ئۆرگانیزە كرد. -
لهمانگی شوباتدا ١٠٦ حاڵهتی گیان لهدهستدان له شوێنی كار تۆمار كراون
بهپێی ئاماری ئهنجومهنی ئیسیگ له مانگی شوباتدا ١٠٦ حاڵهتی گیان لهدهستدا له كاتی كاركردن تۆمار كراون. -
'کۆنفرانسی دیموکراسی و ئازادی' بەردەوامە
کۆنفرانسی دیموکراسی و ئازادی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە دووەم رۆژدا لەبارەی ' ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتی' بەردەوامە. -
لە ڤالێنسیا چالاکی بەبۆنەی ٨ی ئازارەوە ئەنجامدرا
لە شاری ڤالێنسیای ئیسپانیا بەبۆنەی ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنان چالاکی ئەنجامدرا. -
ئەنجامنامەی کۆنفرانسی ئێزدیی و فەیلییەکان ئاشکراکرا
کۆنفرانسی ‘بەرەو بەدیهێنانی بنەمای دادپەروەریی و یەکسانیی’ کۆتاییهات و ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە بڵاوکرایەوە، کە لە ١٧ خاڵ پێکهاتووە و جەخت لە پێویستیی برەودانی زیاتر بە کاری هاوبەش دەکات لەپێناو پاراستنی پێکهاتە ڕەسەنەکانی عێراق و دابینکردنی مافەکانیان. -
'بە تێکۆشانی هاوبەش فاشیزم هەڵدەوەشێنین'
لە کۆنفڕانسی دیموکراسی و ئازادیدا لە بەرلین راگەیەنرا کە ئەوان دەرفەتی ژیانێکی نوێ دەخوڵقێنن. لایەنەکانی دژی دیکتاتۆری خاڵێکی هاوبەش دروست بکەن و فاشیزم هەڵوەشێنین." -
پانێڵی یەکەمی کۆنفرانسی فەیلیی و ئێزدیی کۆتایی هات
لە پانێڵی یەکەمی کۆنفرانسی نزیکبوونەوەی (ئێزدی – فەیلی) چەند پرسێکی وەکو مێژووی فەیلییەکان و ئێزدییەکان و دۆخی ژنان باس کران. -
ژمارەیەک ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی پەیامی پشتیوانیی بۆ کۆنفرانسی (فەیلی و ئێزدیی) دەنێرن
چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی و ماڵی ئێزدییانی ئەوروپا و پەرلەمانتاری ئەوروپا پەیامی پشتیوانییان ئاراستەی کۆنفرانسی 'بەرەو بەدیهێنانی بنەمای دادپەروەریی و یەکسانیی' کوردانی فەیلیی و ئێزدیی کرد -
له بهرلین كۆنفرانسی دیموكراسی و ئازادی دهستیپێكرد
له شاری بهرلینی ئهڵمانیا كۆنفرانسی دیموكراسی و ئازادی دهستیپێكرد. -
کۆنفرانسی نزیکردنەوەی (ئێزدی- فەیلی) لە بەغداد دەستیپێکرد
لە بەغدای پایتەختی عیراق بەئامانجی نزیکردنەوەی (ئێزدی- فەیلی)کۆنفرانسێک لەژیرناونیشانی (بەرەو بەدیهێنانی بنەمای دادپەروەریی و یەکسانی) دەستیپێکرد.