ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە کرێفێڵد ئوغور شاکار بە بیرهێنرایەوە
کوردستانیان و دۆستانیان ئوغور شاکاریان لە شوێنی چالاکیەکەی بە بیرهێنایەوە، کە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو. -
لە ئیستەنبوڵ ئاهەنگی زمانی کوردی
کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەکانی کوردی، تۆڕی زمان و کولتوری کوردی و هەدەپە لە چوارچێوەی رۆژی جیهانی زمانی دایکیدا لە سێ ناوچەی ئیستەنبوڵ ئاهەنگی زمانی کوردیان ساز کرد. -
بوڵدان: حکومەت لە پشت هێرشەکانی سەر هەدەپەوەیە
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە پەروین بوڵدان لەکاتی سەردانی بۆ رێکخستنی هەدەپەی ناوچەی یورەگیر کە لە رۆژانی رابردوودا هێرشی نەژادپەرەستانەی کرابوەسەر وت: "لە پشت ئەو هێرشەوە ئەوانە هەن کە کۆمەڵکوژی رۆبۆسکیان ئەنجامدا". -
لە لیماسۆل کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ
کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ لە شاری لیماسۆلی بەو پەڕی خێرایی بەردەوامە. گەنجان باسیان لەوەکرد، کە ئەوان لە هەموو شارەکانی قوبرس ئەو خەباتە بەڕێوەدەبەن و وتیان: "ئەمڕۆ زیاتر لە ٥٠٠ واژۆ کۆکرانەوە". -
بوڵدان: کاتی ئەوە هاتووە پێکەوە بچینە پێشەوە
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە پەروین بوڵدان لە کۆنگرەی رێکخستنی پارتەکەی لە مێرسین قسەی کرد و رایگەیاند،"کات کاتی ئەوەیە کەئێمە پێکەوە هەنگاو بنێین و شان بە شانی یەک بچینە پێشەوە". -
ئاکار و بارزانی لەسەر پرسی پەکەکە لە میونشن کۆبوونەوە
وەزیری بەرگریی تورک خولوسی ئاکار ئاشکرای کرد کە لە میونشن لە کۆبوونەوەی جیاجیادا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێم نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لەسەر پرسی پەکەکە قسەیان کردوە. -
"ناهەقییە بە پەکەکە بڵێن تیرۆریست"
ستێفانی پرزیۆسۆ پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی چەپی ڕادیکاڵ (ئیاگ / EAG) و چالاکوان فلورین بوچەر رایانگەیاند: دانانی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" بڕیارێکی هەڵە و ناهەق و نادادپەروەرانەیە و باسیان لە گرنگیی تێکۆشانی پەکەکە و گەلی کورد لە دژی داعش کرد. -
لە ماوەی مانگێکدا بەلانیکەمەوە ١١١ کرێکار لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە
ئەنجومەنی سەلامەتی و تەندروستی کرێکاران (ISIG) ڕایگەیاند، لە مانگی کانوونی دووەمدا بەلانیکەمەوە ١١١ کرێکار لە کۆمەڵکوژیی کاردا گیانیان لەدەستداوە. -
لە ڤیلیەرس لێ بێڵی پاریس ڕێپێوان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێکخرا
تەجەشە بە دروشمی "بە پشتیوانی گەنجانی ئاپۆیی پیلانگێڕی تێکدەشکێنین" ڕێپێوانێکیان لە ناوچەی ڤیلیەرس لێ بێل لە پاریس ڕێکخست. -
لە فریبورگ بۆ پەکەکە دەست بە کەمپەینی ئیمزاکۆکردنەوەکرا
لە فریبۆرگ ستاند دانرا و داواکرا کە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت. -
پۆلیس هێرشی کردە سەر کۆنگرەی رۆژنامەنووسی بۆ میتینگی ٨ی ئازار: ٩ کەس دەستگیرکران
لە ئەنقەرە پۆلیس هێرشی کردە سەر کۆنگرەی رۆژنامەنووسی بۆ میتینگی ٨ی ئازار و ٩ کەس دەستگیرکران. -
بهرپرسانی بارزانی بهدوای چییهوهن!
بهرپرسانی حكومهتی ههرێمی كوردستان مهسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی لهم دواییهدا به جیا له یهكتر لهگهڵ وڵاتانی عهرهبی و توركیا كۆدهبنهوه. -
سویسرا: پێویستە تورکیا بەپێی یاسا هەڵسوکەوت بکات
حکومەتی سویسرا وەڵامی پرۆژە پرسیارەکانی ستیفانی پرزیۆسۆی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی چەپی ڕادیکاڵ (ئیاگ / EAG) دایەوە و رایگەیاند، دەبێت تورکیا بەپێی یاسا هەڵسوکەوت بکات. -
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە فرایبورگی ئەڵمانیا ئیدانە کران
هێرشی پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی کورد لە شاری فرایبورگی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کرا. -
شاندی ئاشتی نێونهتهوهیی بۆ ئیمراڵی: دهبێت گۆشهگیری دهستبهجێ كۆتایی پێبهێنرێت
شاندی ئاشتی نێونهتهوهیی بۆ ئیمراڵی باسی لهوهكرد، كه گۆشهگیری لهسهر رێبهری گهلی كورد عهبدوڵا ئۆجالان پێویسته دهستبهجێ كۆتایی پێهێنرێت. شاندهكه داوای له سی پی تی كرد دیدار لهگهڵ عهبدوڵا ئۆجالاندا ساز بكات. -
ئهو كهسانهی له ئیستهنبوڵ دهستگیركرابوون ماوهی چاودێریكردنیان درێژكرایهوه
١٢كهس كه له ئیستهنبوڵ دهستگیركرابوون، ماوهی چاودێری و مانهوهیان به دهستبهسهركراوی بۆ چوار رۆژ درێژكرایهوه. -
خانەوادەکان داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکە لە ئیمڕالی، خانەوادەکان سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد. -
ئەندامێکی ئەنجومەنی هەدەپە کۆچی دوایی کرد
سەچکین کر ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە لە ماڵەکەی لە شاری سامسون کۆچی دوایی کرد. -
هەدەپە لە بەرلین ژمارەیەک سەردانی دیپلۆماسی ئەنجامدا
شاندێکی هەدەپە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، ژمارەیەک سەردانی دیپلۆماسی ئەنجامدا. -
لە کۆجائەلی ٢ ئەندامی هەدەپە رەوانەی زیندانکران
لە کۆجائەلی ٢ ئەندامی هەدەپە کە ١٥ی شوبات دەستگیرکرابوون رەوانەی زیندانکران. -
سزاکەی کەمال بولبولی پەرلەمانتاری هەدەپە پەسەندکرا
سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگی زیندانی کە بەسەر کەمال بولبول پەرلەمانتاری هەدەپە سەپێنرابوو، پەسەندکرا. -
شاندێکی یەکێتی ئەوروپا – تورکیا سەردانی هەدەپەی کرد
شاندێکی یەکێتی ئەوروپا – تورکیا سەردانی ناوەندی گشتی هەدەپەی کرد. -
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر کارگەیەک و دوو ئۆتۆمبێڵی سووتاند
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، هێزەکانیان دوکانێک، دوو ئۆتمبێڵ و شۆفڵێکی فاشیستەکانیان سووتاندووە. -
پارێزەران بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی بەرپرسانیان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی چاوپێکەون لەگەڵ موەکیلەکەیان ئەنجام بدەن، سەردانی بەرپرسانیان کرد. -
جیك: ئاكهپه- مهههپه ستهم له زانایانی ئیسلامی كورد دهكهن
كۆمهڵگای ئیسلامی كوردستان (جیك) داوای كرد زانایانی ئیسلامی دیای-دهر ئازاد بكرێت و رایگهیاند، "ئهوانهی ئهو ستهم و دڕندهییه قهبوڵ دهكهن هاوبهشی ئهو تاوانهن".