لە ئیستەنبوڵ ئاهەنگی زمانی کوردی
کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەکانی کوردی، تۆڕی زمان و کولتوری کوردی و هەدەپە لە چوارچێوەی رۆژی جیهانی زمانی دایکیدا لە سێ ناوچەی ئیستەنبوڵ ئاهەنگی زمانی کوردیان ساز کرد.
کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەکانی کوردی، تۆڕی زمان و کولتوری کوردی و هەدەپە لە چوارچێوەی رۆژی جیهانی زمانی دایکیدا لە سێ ناوچەی ئیستەنبوڵ ئاهەنگی زمانی کوردیان ساز کرد.
کۆمەڵەی لێکۆڵەنەوەکانی کوردی، تۆری زمان و کولتوری کوردی و پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە چوارچێوەی ٢١ی شوبات رۆژی جیهانی زمانی دایکیدا، لە بیناکانی هەدەپە لە ئەسەنیورت، زەیتینبورنو و سوڵتانبەیلی دیدار و ئاهەنگیان ساز کرد. هاوسەرۆکی دەزگای لێکۆڵینەوەکانی کوردی ئەیوب شوباشی، هاوسەرۆکی لیژنەی کولتور و هونەری گشتیی ئیستەنبوڵ مەزلوم ژیندا، هاوسەرۆکانی هەدەپەی ئەسەنیورت، ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپەی ئەسەنیورت و زۆر کەسی دیکە بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد کە لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئیستەنبوڵ سازکرا. لە ئاهەنگەکەدا بە زاراوەکانی کوردی کرمانجی و دملکی و زمانەکانی تورکی و ئەرمەنی پلاکاردی "٢١ی شوبات رۆژی جیهانی زمانی دایکی پیرۆز بێت" هەڵواسرابوون.
'خاوەنداری لە دامەزراوە کورییەکان بکەن'
دوای بەخێرهێنانی بەشداربووانی هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەسەنیورت ئەرجان ساغڵام سەرنجی راکێشا بۆ سەر گرنگی رۆژا زمانی دایکی و وتی: "با هەموو کەس خاوەنداری لە زمانی خۆی بکات و زمانی خۆی ون نەکات".
هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەکانی کوردی ئەیوب شوباشی بە بیری هێنایەوە کە هەموو دامەزراوەکانی ئەوان کەهەکەوە داخرانو بەم جۆرە دووا: "دامەزراوەی نوێ کرانەوە، پشتئەستور بە گەلەکەمان لەسەر رێبازەین. دەبێت هەمووان خاوەنداری لە دامەزراوەکانیان بکەن لە کار بۆ زمان، کولتور و هونەری کوردی دەکەن. ئێمە دەبینین لە زۆر شوێن، زمانەکەمان، کولتورەکەمان، موزیکەکەمان و هونەرەکەمان قەدەغە دەکرێت. ئەگەر ئێمە بمانەوێت کە زمانەکەمان لە داهاتوودا بمێنێتەوە، دەبێت ئێمە زمانی خۆمان پیشان هەموو کەس بدەین".
دوای وتارەکان گروپی ناوەندی کولتور و هونەری گۆلگە (گەکەسەمە) گۆرانی کوردی پێشکەش کرد. لە ئاهەنگەکەدا کە هەڵپەڕکێی تێدا کرا بە چەثلەڕێزانەوە دروشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "بێ زمان ژیان نابێت" وترانەوە. دوای گۆڤەند و گۆرانیەکان ئاهەنگەکە کۆتاییهات.
لەناوچەکانی سوڵتانبەیلی و زەیتینبورنویش بە بۆنەی رۆژی زمانەوە ئاهەنگ سازکران. لە هەردوو ناوچەکەش ژمارەیەکی زۆر بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کرد و بە گێڕانی شایی و هەڵپەڕکێ رۆژی زمان پیرۆز کرا. ئاهەنگەکان بە گۆرانیەوە کۆتاییان پێهات.
لەهەر سێ ناوچەی ئیستەنبوڵ ئەسەنیورت، زەیتینبورنو و سوڵتانبەیلی بەمەبەستی راکێشانی سەرنج بۆ سەر رۆژی زمان دیداری و سمیناریش سازکران. لە دیدارەکاندا مامۆستایان پیتەکانی زمانی کوردییان نیشانی جەماوەردا و نمونەیان بۆ هێنانەوە. لە دیدارەکەدا لە لایەن گەلەوە هەواڵێکی کوردی نوسرایەوە.
هـ . ب