جیك: ئاكه‌په- مه‌هه‌په سته‌م له زانایانی ئیسلامی كورد ده‌كه‌ن
كۆمه‌ڵگای ئیسلامی كوردستان (جیك) داوای كرد زانایانی ئیسلامی دیای-ده‌ر ئازاد بكرێت و رایگه‌یاند، "ئه‌وانه‌ی ئه‌و سته‌م و دڕنده‌ییه قه‌بوڵ ده‌كه‌ن هاوبه‌شی ئه‌و تاوانه‌ن".
كۆمه‌ڵگای ئیسلامی كوردستان (جیك) داوای كرد زانایانی ئیسلامی دیای-ده‌ر ئازاد بكرێت و رایگه‌یاند، "ئه‌وانه‌ی ئه‌و سته‌م و دڕنده‌ییه قه‌بوڵ ده‌كه‌ن هاوبه‌شی ئه‌و تاوانه‌ن".
كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی كوردستان (جیك) له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كرد، "ئێوه سته‌م له زانایانی ئیسلامی كورد ده‌كه‌ن كه چه‌ندین ساڵه چۆكیان بۆ ده‌سه‌ڵات دانه‌داوه. ئێوه سه‌دان كه‌ستان لێكوشتن، به هه‌زارانیشتان خسته زیندان و دوورتان خستنه‌وه".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا گوشار و زۆرداری بۆ سه‌ر زانایانی ئیسلامی كورد به بیرهێنرایه‌وه، راگه‌یه‌نرا، خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ت و فه‌رموده‌كان به كوردی، وتار و خوتبه به كوردی و له پرسه‌كانیشدا خوێندنه‌وه‌ی فاتیحه به تاوان داده‌نرێت، زانایانی ئایینی كورد خراونه‌ته زیندانه‌وه، ئه‌شكه‌نجه كراون.
جیك باسی له‌وه‌شكردوه، "هه‌ركه‌س ئه‌و سته‌م و دڕنده‌ییه قه‌بوڵ بكات هاوبه‌شی ئه‌و تاوانه‌یه. زانایانی ئیسلامیمان ئازاد بكه‌ن. به‌س دوژمنایه‌تی زانایی ئایینی كوردی مسوڵمان و كوردان بكه‌ن".
گه‌لی كوردی مسوڵمان! ئێوه‌ش مونافیقی و دووڕوویی ئه‌وان ببینن، له دژی سته‌م بۆسه‌ر زانایان، زمان، ئایین، وڵات، نه‌ته‌وه و ئایینی مه‌عنه‌وی و راستی رۆحیمان بوه‌ستنه‌وه، خاوه‌نداری له‌و كه‌سانه بكه‌ن كه دژی ئه‌و سته‌مه ده‌وه‌ستنه‌وه.
موسوڵمانانی راسته‌قینه، ئێوه‌ش له گه‌ڵ برایانی كوردی موسوڵمانتاندا بن، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به سته‌می ئه‌و مونافیق و دووڕووانه بێت ئه‌ركی برایه‌تی خۆتان به‌جێبگه‌یه‌نن".
هـ . ب