لە ماوەی مانگێکدا بەلانیکەمەوە ١١١ کرێکار لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە

ئەنجومەنی سەلامەتی و تەندروستی کرێکاران (ISIG) ڕایگەیاند، لە مانگی کانوونی دووەمدا بەلانیکەمەوە ١١١ کرێکار لە کۆمەڵکوژیی کاردا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی سەلامەتی و تەندروستی کرێکاران (ISIG)  لە مانگی کانوونی دووەمدا بەلانیکەمەوە ١١١ کرێکار لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە.

لەوانە ١٠٠ کەسیان کرێکاری مووچەخۆر (کرێکار و کارمەند) و ١١ کەسیشیان بۆ خۆیان کاریان کردووە (جوتیار و دوکاندار) بوون.

بەپێی ڕاپۆرتەکە زۆربەی کرێکارەکان لە کاتی کارکردن لە بوارەکانی بیناسازی، ڕێگاوبان، کانزا، بازرگانی، نووسینگە، پەروەردە، بارهەڵگری، تەندروستی، شارەوانی، کاروباری گشتی، پەناگە، دارستان و کشتوکاڵ، کانزاکان، کیمیایی و رستن و چنین، وزە و ئاسایش دا گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، زۆرترین کرێکار لە ئیستەنبول گیانیان لەدەستداوە، کە ژمارەیان ١٤ کرێکار بووە، هەروەها لە دوای ئیستەنبولیش لە کۆجالی ١٢ کرێکار، لە ئیزمیر ٨ کرێکار و لە دەنیزلی ٧ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

ژ.ت