هەدەپە لە بەرلین ژمارەیەک سەردانی دیپلۆماسی ئەنجامدا
شاندێکی هەدەپە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، ژمارەیەک سەردانی دیپلۆماسی ئەنجامدا.
شاندێکی هەدەپە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، ژمارەیەک سەردانی دیپلۆماسی ئەنجامدا.
مەراڵ دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە, سەزایی تەمەللی پەرلەمانتاری هەدەپە, دەرویش چیمەن نوێنەری ئەوروپای هەدەپە, لەیلا ئیمرەت هاووتەبێژی نوێنەرایەتی ئەڵمانیا لەنێوان 14 و 16 ی مانگدا لە بەرلین ژمارەیەک سەردانی دیپلۆماسیان ئەنجامدا.
لە سێ رۆژدا شاندی هەدەپە سەردانی پارتی چەپ، پارتی سۆسیال دیموکرات، پارتی سەوز و نوێنەری پەیمانی پێشکەوتوو کرد.
لە سەردانی پارتی چەپدا، هەردوو لایەن رایانگەیاند، خۆشحاڵن لەنێوان پارتی چەپ و هەدەپە هاوکاری هەیە. باسی ئەوەکرا کە هاوکاری و پشتگیریکردنی هەردولا زیاتر دەبێت.
لە سەردانی پارتی سۆسیال دیموکرات دا شاندی هەدەپە رایگەیاند، پێویستە پەیوەندیەکانی تورکیا و ئەڵمانیا لەسەر رەگەزی دیموکراسی بێت.
هەدەپە سەردانی جەم ئوزدەمیر وەزیری کشتکاڵی ئەڵمانیاش کرد کە سەر بە پارتی سەوزە و سەردانی بێریڤان ئایماز پەرلەمانتاری ویلایەتی باشوری ئەڵمانیا کرد. لە سەردانەکاندا دۆخی سیاسی تورکیا و دۆخی کشتوکاڵ قسەیان لەسەرکرا.
ف.ق