لە لیماسۆل کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ
کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ لە شاری لیماسۆلی بەو پەڕی خێرایی بەردەوامە. گەنجان باسیان لەوەکرد، کە ئەوان لە هەموو شارەکانی قوبرس ئەو خەباتە بەڕێوەدەبەن و وتیان: "ئەمڕۆ زیاتر لە ٥٠٠ واژۆ کۆکرانەوە".
کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ لە شاری لیماسۆلی بەو پەڕی خێرایی بەردەوامە. گەنجان باسیان لەوەکرد، کە ئەوان لە هەموو شارەکانی قوبرس ئەو خەباتە بەڕێوەدەبەن و وتیان: "ئەمڕۆ زیاتر لە ٥٠٠ واژۆ کۆکرانەوە".
لە پارکی مۆلازی شاری لیماسۆلی قوبرس بەپێشەنگایەتی دەستپێشخەری گەنجانی شەهید دەلیل بۆتان، بە ئامانجی دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی قەدەغە ستاندی کۆکردنەوەی واژۆ دانرا. ستاندی واژۆ پێشوازیەکی گەرمی لێکرا و چالاکی ستاند بە درێژایی رۆژ بەردەوام بوو.
گەنجان لە بارەی چالاکییەکەوە رایانگەیاند، کە ئێمە بە ٦٠ هەزار واژۆوە ناوەستینەوە و وتیان: "ئێمە هەموو رۆژێک لە گۆڕەپانەکان دەبین و لە هەموو شارەکانی قوبرس درێژە بەم خەباتە دەدەین".
لە چالاکی ستاندی ئەمڕۆدا زیاتر لە ٥٠٠ واژۆ کۆکرانەوە.
هـ . ب