لە ڤیلیەرس لێ بێڵی پاریس ڕێپێوان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێکخرا
تەجەشە بە دروشمی "بە پشتیوانی گەنجانی ئاپۆیی پیلانگێڕی تێکدەشکێنین" ڕێپێوانێکیان لە ناوچەی ڤیلیەرس لێ بێل لە پاریس ڕێکخست.
تەجەشە بە دروشمی "بە پشتیوانی گەنجانی ئاپۆیی پیلانگێڕی تێکدەشکێنین" ڕێپێوانێکیان لە ناوچەی ڤیلیەرس لێ بێل لە پاریس ڕێکخست.
چالاکی ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە ناوچەی ڤیلیەرس لێ بێل لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە.
گەنجان شەو لە گەڕەکەکە کۆبوونەوە و وێنەى عەبدوڵا ئۆجالان و لافیتەیەک، کە لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بەرزکردبووە و لە شەقامەکان دا دەستیان بە ڕێپێوان کرد.
گەنجە بەشداربووەکان یەک لە سەر یەک دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "گەنجان فیدایی ئاپۆن" و "ئازادی بۆ ئۆجالان"یان دەوتەوە، دوای نزیکەی کاتژمێرێک لە ڕێپێوانەکەیان ڕاگەیەندراویان خوێندەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوام دەبین لە چالاکیەکانمان. هیچ سنوورێک بۆ توڕییەمان نەماوە. ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان ئازادیی ئێمەیە. ئێمە تێکۆشانمان لە هەموو شوێنێک بەرفراوانتر دەکەین و بە چالاکیی گەورەتر هاوار بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەری ئۆجالان دەکەین".
ژ.ت