به‌رپرسانی بارزانی به‌دوای چییه‌وه‌ن!
به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی له‌م دواییه‌دا به جیا له یه‌كتر له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و توركیا كۆده‌بنه‌وه.
به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی له‌م دواییه‌دا به جیا له یه‌كتر له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و توركیا كۆده‌بنه‌وه.
له‌كاتێكی وه‌ك ئێستادا كه هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر باشوری كوردستانن، كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی باشوری كوردستان مه‌سرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ زۆر لایه‌ن كۆده‌بنه‌وه و ناوه‌رۆكی ئه‌و كۆبوونه‌وانه نازانرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی ئه‌م جاره نه‌ك له توركیا له ئه‌ڵمانیا و له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایشیی میونشن له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری تورك خولوسی ئاكار كۆبوه‌وه.
ئاكار له‌باره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌وه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، كه ئه‌و و بارزانی له‌سه‌ر هاوكاری له بواری تێكۆشان به‌رامبه‌ر به تیرۆر‘ كۆبوونه‌وه.
له‌لایه‌كیتره‌وه وه‌زیری به‌رگری توركیا خولوسی ئاكار له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق فوئاد حسێن كۆبوه‌وه. نه ئاكار و نه حسێن له باره‌ی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه هیچ لێدوانێكیان نه‌دا. به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستخراون له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له باره‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ توركیا گفتوگۆكراوه.
هاوكات ئاكار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم مه‌سرور بارزانیش كۆبوه‌وه و ئاكار سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی باشور و توركیا و جارێكی تر هاوكارییه‌كانیان له دژی ‘تیرۆر‘.
له‌لایه‌كی تره‌وه كاتێك له میونش له رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورك مه‌ولود چاوشئوغڵو كۆبوونه‌وه‌ی كرد، بارزانی له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند: "من له گه‌ڵ هاوڕێم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوشئوغڵو قسه‌م كرد و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌م بۆخواست له نه‌خۆشی كۆرۆنا. دڵخۆشم بووم كه وره‌ی به‌رزه. ئێمه هه‌روه‌ها باسی دۆخی عێراقمان كرد".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كۆبوونه‌وه و له باره‌ی بڕیاری ئه‌م دواییه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سه‌باره‌ت به یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان كرد. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی شه‌ڕ له دژی تیرۆر و مه‌ترسیه‌كانی داعش گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
له‌هه‌مان كاتدا كاربه‌ده‌ستانی باشور بارزانی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌رپرسانی ئه‌وروپی كۆبوونه‌وه. به‌ر له ماوه‌یه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی قه‌ته‌ری كردبوو.
له‌وه‌ها دۆخێك‌دا كه له باشوری كوردستان و عێراق قه‌یرانێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له ئارادایه، سه‌ردانی كاربه‌ده‌ستانی بارزانی له پشت په‌رده‌وه سه‌رنج راكێشه.
سه‌رنج راكێشه كه هه‌ر جار كه كاربه‌ده‌ستانی بارزانی له‌گه‌ڵ توركیا كۆده‌بنه‌وه، بابه‌تی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كورد و دیسان شه‌نگال و مه‌خمورن. سه‌رنج راكێشه كه به‌ر دوایین هێرش بۆ سه‌ر مه‌خمور و شه‌نگال سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی له توركیا بوو. نازانرێت كه له كاتی هێرشه‌كه‌دا بارزانی له توركیا بوو یان دوای هێرشه‌كه چووه‌ته توركیا، ئه‌وه‌ش وه‌ك پرسێكی سه‌رنجراكێش و نهێنی ماوه‌ته‌وه.
شایه‌نی بیرهێنانه‌وه‌یه كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆككۆماری تورك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له توركیا راگه‌یه‌نرابوو كه ئه‌وان گازی سروشتی به توركیا ده‌فرۆشن.
له‌و باره‌شه‌وه ناڕه‌زایه‌تی زۆر هاتبوه ئاراوه و دادگای فیدراڵی عێراق له‌و باره‌وه كۆبوه‌وه و بڕیاریدا. به گوێره‌ی بڕیاره‌كه فرۆشتنی گازی سروشتی و نه‌وتی هه‌رێم نایاساییه و له دژی مادده‌كانی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقه.
له‌لایه‌كیتره‌وه به‌هۆی قه‌یرانی بژێوی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و گرانی، خه‌ڵكی باشور به‌رده‌وام له خۆپیشانداندان و داوای خزمه‌تگوزاری له كاربه‌ده‌ستانی عێراق و باشور ده‌كه‌ن.
سه‌رنج راكێشه له باشوری كوردستان گازی خۆزایی نرخه‌كه‌ی زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه و هه‌ندێك جاریش ده‌ستناكه‌وێت، فرۆشتنی به نرخێكی زۆر كه‌م به توركیا، رێگه له‌به‌رده‌م ناڕهزایهتیهكی زۆر گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری كردوه‌ته‌وه.
هـ . ب