"ئێوە ناتوانن رێ لە رێپێوانی سەرکەوتنى پەکەکە بگرن"

گەریلاکانى یەژاستا رایانگەیاند، پەکەکە بۆ گەلانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بووەتە سەرچاوەى هیوا. راشیانگەیاند "ئێوە چی دەکەن بیکەن، ئێوە ناتوانن رێ لە رێپێوانى سەرکەوتنى پەکەکە بگرن".

گەریلاکانى یەژاستار لە هەرێمى برادۆست لەبارەى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد و پەیامیان بۆ ساڵی نوێ بڵاوکردەوە.

 

گەریلاکانى یەکینەى ژنانى ئازاد (یەژاستار - YJA-STAR)، ئەڤریم، ژیندا، دەرسیم، گوڵان و دەلیلە سڵاویان بۆ چالاکییەکانى بەرخودانى مانگرتن لە زیندانەکاندا هەبوو، کە بە ئامانجی کۆتایهاتن بە گۆشەگیریى سەر عەدبوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەڕێوەدەچن و رایانگەیاند "هەم هەڤاڵانى زیندان و هەم گەلانى کوردستان بۆ نەهێشتنى گۆشەگیری دەستیان بە چالاکیى مانگرتن لە خواردن کردووە. ئێمەش شانبەشانی ئەوان درێژە بە چالاکییە سەرکەوتوانە سەربازییەکانمان دەدەین. ئێمە بە تێکۆشانی خۆمان لە پاڵ بەرخودێرانى مانگرتووداین و دوژمن لە کوردستان دەکەینە دەرەوە و پێکەوە گۆشەگیری تێکدەشکێنین".

گەریلاکان سەرنجیان خستە سەر ساڵی ٢٠١٦ ، کە لەو ساڵەدا هەم گەریلا چالاکیى زۆر بەهێزیان ئەنجامدا و هەم گەلیش لە گۆڕەپانەکاندا بەرخودانى دەکرد "دەوڵەت ناچار بوو رێگا بە محەمەد ئۆجالان برای رێبەر ئۆجالان بدات، سەردانى رێبەر ئاپۆ بکات. ئەوە تەنها بەس نییە، چونکە هەم گەل و هەم گەریلا پیویستیان بە رێبەر ئاپۆیە".

گەریلاکان لەبارەى ئامانجی گۆشەگیرییەکەوە وتیان "گۆشەگیری هەم بۆ گەل و هەم بۆ گەریلاش قورسە. دوژمن دەیەوێت گەل و گەریلا بە ژیانێکى بێ سەرۆکایەتى رابهێنێت. دوژمن چی دەکات با بیکات، بەڵام ناتوانن هەم گەل و هەم گەریلا لەسەر ئەوە رابهێنن".

گەریلاکان ئاماژەیان بە شەڕی دەروونیى دەوڵەتى تورک کرد و باسیان لە هەڵوێستى گەلی کورد لە دژی ئەو شەڕە دەروونییە کرد و وتیان "لە هەر چوارپارچەى کوردستان، چالاکیى بەرفراوان ئەنجامدران. گەلی کورد تاوەکو دوا دڵۆپی خۆێنى خۆی، خۆڕاگری و داکۆکی دەکات. گەلی کورد بە دڵنیاییەوە کۆتایى بە گۆشەگیریى سەر رێبەرایەتى دەهێنێت. گەلی کورد ناسڕدرێتەوە و هەر لەسەر پێ دەمێنێتەوە. گەلی کورد ئەو قوربانییە بۆ خۆی قبوڵ ناکات و سەری کورد هەموو کات بە بەرزی دەمێنێتەوە. نە گەریلا و نە گەلیش ئەو گۆشەگیرییەى سەر رێبەرایەتى قبوڵ ناکەن. گەل و گەریلا تاوەکو دوا دڵۆپی خۆێنى خۆیان بەرخودان دەکەن و گۆشەگیری تێکدەشکێنن".

گەریلاکانى یەژاستار قسەشیان لەبارەى شەڕ لە هەرێمی برادۆست کرد و پڕوپاگەندەکانى دەوڵەتى تورکیایان بە درۆخستەوە و باسیان لە چالاکییەکانى گەریلا کرد و وتیان "چالاکییەکانى لێلیکان زۆر بەرچاون. هەر چەند دوژمن بە داگیرکردنى ئەو گردە پڕوپاگەندەى زۆری بۆ خۆی کرد و وای نیشان دەدا، کە گوایە هەموو کوردستانى خستووەتە ژێر دەستى خۆی، بەڵام وا نییە. کوردستان تەنها گردێک نییە. بەهۆی تەکنەلۆژیاکەیانەوە هەندێک خۆڕاگرییان کرد، ئەگەر ئەو تەکنەلۆژیا سەربازییەشیان نەبوایە ئەوا هەناسە و پشووشیان بۆ نەدەدرا. سەرباری ئەو تەکنەلۆژیا پێشکەوتووە سەربازییەشیان لە زۆرێک لە شوێنانەکانیاندا وەک ئەوە وایە زیندانیکرابن. ناتوانن سەر لە کون بێننە دەرەوە".

گەریلاکان راشیانگەیاند، تەکنەلۆژیاى سەربازی ناتوانێت چەتەکانى دەوڵەتى تورک بپارێزێت، چونکە هەموو رۆژێک گەریلا چالاکییەکانى قەناس و هێرش و سابوتاژیان لە دژ ئەنجام دەدەن. بەهۆی ئەو چالاکییانەوە گەریلا وای لە سەربازانى دەوڵەتى تورک کردووە، کە بە بەردەوامی ناچارن ئاڵوگۆڕ بە هێزەکانیان بکەن و سەرباری ئەوەش هەر ناتوانن سەر لە کون دەربهێنن.

گەریلاکانى یەژاستا ئەوەشیان راگەیاند، لە بەرامبەر هێرشەکانى دەوڵەتى تورک زۆر زیاتر لە پیش خۆیان بەهێزتر و گەورەتر کردووە و وتیان "فەلسەفەى رێبەرمان ئەوەى فێرکردووین کە لە دژی هێرشەکان خۆمان بچووک نەکەینەوە، بەڵکو خۆمان بەهێزتر و گەورەتر بکەین. ئێمە بەو شێوەیە وەڵامى پێویست بە دوژمن دەدەینەوە و بەوشێوەیە گۆشەگیرى تێکدەشکێنین".

گەریلا بۆ ساڵی نوێش پەیامیان هەبوو و رایانگەیاند "ساڵی ٢٠١٩ دەبێتە ساڵی سەرکەوتن. خواکورک بۆ دوژمنى گەلی کورد دەبێتە گۆڕستان. ئێمە لە ساڵی داهاتوودا بە چەکەکانى دەستمان سەرکەوتن تۆمار دەکەین. کۆتایى بە گۆشەگیریى سەر رێبەرایەتى دەهێنین و رێبەرایەتى ئازاد دەکەین. ئێمە بڕوامان بەوە هەیە و ئەنجامیشى دەدەین. ئەو چالاکییانەشمان سەردەکەون و گۆشەگیریش تێکدەشکێنین. ساڵی داهاتوو ساڵی ئازادیى رێبەر ئاپۆ، ئازادیى گەل و گەریلایە".

ر.م