ئەنجومەنی ژنانی ئێزیدی: گۆشەگیری و فاشیزم تێکدەشکێنین

ئەنجومەنی ژنانی ئێزیدی پشتیوانی دەربڕی بۆ مانگرتنەکان کە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجالان ئەنجام دەدرێن و ڕایگەیاند: "بە تێکۆشان کۆتایی بە گۆشەگیریەکە دەهێنین و فاشیزمی تورک تێکدەشکێنین".


ئەنجومەنی ژنانی ئێزیدی کە ڕێکخراوێکی چەترئاسایە، بۆ پشتیوانی لە مانگرتنەکان کە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدرێن و دژ بە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە و بێهەڵوێستی دەوڵەتان و دەستگە پەیوەندیدارەکانی ئەورووپا و جیهان ڕاگەیەندروێکی ئاڕاستەی ڕای گشتیی کرد و تێیدا لە هاتووە:

مانگرتن درێژەدەر و بەرفراوانکەری هێڵی تێکۆشانی ساکینەیە

مانگرتنێک کە ۱۱۰ ڕۆژە بە پێشەنگی لەیلا گیوڤەن هاوسەۆکی کەجەدە و پارلەمانتاری هەدەپە دژی گۆشەگیری دەستی پێکراوە پیرۆزی دەبینین و بە هەموو هێز و توانامانەوە پشتیوانی و خاوەنداری لێدەکەین. بە بەرخودانی مانگرتن ژنانی کورد بوونەتە قەڵغان پاراستنی گەل و ژنان و ئەوەش بە درێژەدەر و بەرفراوانکەری هێڵی تێکۆشانی ساکینە جانسز دەیبینین. لەو چوارچێوەشدا ئێمەی ژنان و گەل هەرگیز ڕادەستی کۆیلایەتی و ژێردەستی نابین و بشبین بە خۆڵقێنەری ژیانی ئازاد بۆ ژنان و گەلەکەمان.

ژنانی ئێزیدی بە پاردیگمای ڕێبەر ئۆجالان بوونە پێشەنگ

پارادیگمای ئازادی ژنان لە سەر بنەمای پاردیگمای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بونیات نراوە، کە کۆمەڵگەیەکی ئازاد و ئەخلاقی و سیاسی دروست ئامانجیەتی. لەو چوارچێوەیەشدا بوو کە لە ئێزیدخانی پیرۆز ژنانی ئێزدی بوونە پێشەنگی تێکۆشان و کۆمەڵگە و هاوکات بە هەزاران ژن و منداڵ و پیاوی ئێزیدی دیلی لای چەتەکانی داعش ئازاد کران. لە سەر ئەو ڕێنوێنیەی ڕێبەر ئۆجالان دابووی و وتبووی: ژنانی ئێزیدی پێویستە لە سەر هێڵی تێکۆشانی بێریڤانەکان بێنە نێو کۆڕی خەبات و خۆیان بەڕێکخستن بکەن، هەزاران ژنی ئێزدی پەیوەستی خەبات و خۆڕێکخستن بوون و لە دەوری ئەو هێڵە کۆبوونەوە.

نەبنە هاوکاری فاشیزمی تورک

لەم بارودۆخەکەدا کە ڕژێمی تورکیا گۆشەگیری بە سە ڕێبەر ئۆجالان دا سەپاندووە و گوێ بە داخوازی هەزاران مانگرتوو نادات و ستەم و زۆرداری خۆی لە کوردستان و تورکیا زۆر زیاتر لە جاران پەرەپێداوە، پێویستە حکومەتی ئەڵمانیا، دەوڵەتان و پارلەمان و کۆنسەی یەکێتی ئەورووپا، ڕێکخراوی سی پی تی و نەتەوە یەکگرتووەکان نەبنە هاوکار و هاوبەشی ئەو ڕژێمە و تاوانەکانی و بە ئەرک وبەرپرسیاری خۆیان ڕابن. نا بێت وەک چۆن لە بەرامبەر ۷۳مین فەرمانی سەر ئێزیدیەکان بێدەنگ بوون، ئەمڕکەش بێدەنگی بەرامبەر ڕژێمی تورکیا هەڵبژێرن.ئێمە ۷۳ جاران کۆمەڵکوژ کراین، فرۆشراین و کڕدراین، بەڵام هەرگیز لەناونەبراین. ئەوەش بە تێکۆشانی هەزاران پێشەنگی وەک، خاتونا فەخرا، بێریڤان، خانێ و بنوەشەکان و ئەمڕۆکەش لەیلا گوڤەنەکان بەدی هاتووە.

گۆشەگیری ئیمرالی و فاشیزم تێکدەشکێنین

ئێمەی ژنان بە بڕیارداری و بە تێکۆشان کۆتایی بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەهێنین و فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە تێکدەشکێنین. بانگەوازیمان بۆ هەمووانیش ئەوەیە تا کاراتر و فراوانتر لە ڕابردوو دژی گۆشەگیری ئیمرالی و فاشیزمی تورک بوەستنەوە و خاوەنداری لە مانگرتووان بکەن".

هـ.هـ