شەڕڤانانی یەپەژە بەمەراسمێکی شکۆدار٨ی ئاداریان پیرۆزکرد

لەهەرێمی جەزیەرە بەسەدان شەڕڤانی یەپەژە ٨ی ئادار،ڕۆژی جیهانی ژن-یان پیرۆزکرد. پیروزبایی ٨ی ئادارا بەمەراسیمێک سەربازی دەستیپێکرد.

لە هەرێمی جەزیرە-ی ڕۆژئاوای کوردستان، بەسەدان شەڕڤان و فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژن-یان پیرۆزکرد. پیرۆزبایی شەڕڤانان بەمەراسیمێکی سەربازیی دەستیپێکرد.

لە مەراسیمەکەدا فەرماندەکانی یەپەژە ئاخین نووجان، ڕۆژدا فەلات، ئەڤین عەفرین، لەیلا واشووکانی ئامادەبوون. فەرماندەی یەپەژە ئاخین نووجان لەمەراسیمەکەدا قسەیکرد و ٨ی ئاداری لە هەمووژنانی جیهان، ڕێبەری گەلی کوردعەبدوڵائۆجالان، لە لەیلاگیوڤەن کە لەچالاکیی مانگرتن لەخواردندایە پیرۆزکرد.

ئاخین نووجان ئەوەی خستەڕووکە، لەکاتێکی گرینگدا پیرۆزبایی ٨ی ئاداردەکەین و وتی، " ئێمە بەناوی یەپەژەوە نزیک بە٦ساڵە لەدژی چەتەکانی داعش تێکۆشانێکی گەورە دەکەین. ئەوە هێزەی کە بە دڕندەیی خۆیی ببووە مەترسییەکی گەورە بۆ مرۆڤایەتی، بەدەستی ژنان تێکشکا. دیارە بەوە کۆتایی بەتێکۆشانی ئێمەنایەت. بۆئەوەیکە هێشتا هزری قڕکەرو داگیرکەرلەسەرژنان بوونیان هەیە. ئەو هزرە ،کوشتنی ژنان بە ڕەوا دەزانێت و وامان لێدەکات کە تێکۆشانی خۆمان بەهێزتربکەین.

فەرماندە نووجان تیشکی خستەسەرئەرکی داهاتووی ژنان و وتی، " پێویستەکە ژنان هەموو ڕۆژێک بکەینە ڕۆژی تێکۆشان بۆبەدەست هێنانی دەسکەوتی زیاتربۆژنان. ئەوە بۆ ئێمە ئەرکێکی سەرەکییە. ئێمە بەبیانووی ٨ی ئادارەوە داوا لەژنانی هەرێمەکە دەکەین ودەلێین ئێمە تێکۆشانی خۆمان هاوبەش بکەین ولەدژی دەسەڵاتی پیاوسالاریدا یەکێتی ڕۆحی، ڕێکخستنی دروست بکەین. ئێمە تێکۆشانی خۆمان فراوانتردەکەین وهێزەکانمان گەورەتردەکەین."

فەرماندە ئاخین لەکۆتاییداجارێکیتر ڕۆژی جیهانی ژنی لەهەموو ژنانی جیهان ودایکی شەهیدان پیرۆزکرد.

ک٠ش