كۆردیناسیۆنی كۆما ژنانی كوردستان (كه‌ژه‌كه) به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی پاریس كه ٩ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٣ ژنهشۆڕشگێڕانی كورد ساكینه جانسز، فیدان دۆغان و له‌یلا شایله‌مه‌ز تێرۆر كران، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه:
جارێكی دیكه به كین و تووڕه‌ییه‌كی گه‌وره‌وه كۆمه‌ڵكوژیی پاریس كه ده‌كه‌وێته ساڵی حه‌وته‌م، شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. به‌ڕێزه‌وه یادی هاوڕێیان ساكینه جانسز، فیدان دۆغان و له‌یلا شایله‌مه‌ز ده‌كه‌ینه‌وه. له هه‌مان كاتدا یادی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد سێڤێ ده‌میر، فاتمه ئویار و پاكیزه نایر ده‌كه‌ینه‌وه كه ٤ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٦ له سلۆپی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه تێرۆر كران.
ڕێبه‌ر ئاپۆیان كرده ئامانج
ئێمه باش ده‌زانین كه ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست دوژمنایه‌تیی ژنان ده‌كات. ده‌وڵه‌تی تورك ژنانی خۆڕاگر ده‌كوژێت. ئه‌و ژنانه‌ی كه له پاریس و سلۆپی تێرۆر كران، ته‌مه‌نی خۆیان به تێكۆشانی ئازادیی گه‌لی كورد به‌خشی بوو. هاوڕێ ساكینه جانسز له به‌رانبه‌ر سیسته‌می ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك به به‌رخۆدانه‌كه‌ی له زیندانی ئامه‌د، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له ژنانی كورد كردبوو. تێكۆشانی ئازادی كه به پێشه‌نگایه‌تیی هاوڕێ ساكینه جانسز ده‌ستی پێكرد، چوارچێوه‌یه‌كی جیهانیی وه‌رگرت. ده‌وڵه‌تی تورك به كۆمه‌ڵكوژكردنی ساكینه جانسز هه‌وڵی دا پاشه‌كشه به ژنانی كورد بكات. له هه‌مان كاتدا ئامانجی ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌وه بوو كه شكست به تێكۆشانی ئازادیی ژن بێنێت كه ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌یگوت «به‌هادارترین خه‌باتی منه».
په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شه بۆ فه‌ڕه‌نسا
كۆمه‌ڵكوژیی پاریس له ٩ی كانوونی دووه‌مدا به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كاته‌ی توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له لایه‌ن میته‌وه ڕێكخراوه و خه‌باتكاری گلادیۆی تورك عومه‌ر گونه‌ی جێبه‌جێی كردووه. دواتر به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی عومه‌ر گونه‌ی مرد و شایه‌تحاڵی ئه‌م سه‌وداكارییه چه‌په‌ڵه له‌ناوبرا. كۆمه‌ڵكوژیی پاریس بۆ ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسا كۆمه‌ڵكوژییه‌كی وه‌هایه كه هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه. هه‌تا كۆمه‌ڵكوژیی پاریس ڕوون نه‌كرێته‌وه، ئه‌م ڕووداوه په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شه به نێوچاوانی فه‌ڕه‌نساوه. ئێمه جارێكی دیكه داوا له ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌ین كه پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه ڕوون بكاته‌وه و ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا بكات كه له‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌دا ڕۆڵیان گێڕاوه.
له‌یلا گیوڤه‌ن نیشانه‌ی كولتووری به‌رخۆدانی ساكینه جانسزه
ئێمه له كات و پڕۆسه‌یه‌كی وه‌هاداین كه به كۆمه‌ڵكوژیی ٩ی كانوونی دووه‌م ده‌شوبهێت. هێرشه‌كانی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ و دژ به ڕۆژئاوای كوردستان وه‌ك یه‌كن. سیاسه‌ته‌كانی ئێستا ده‌ریده‌خه‌ن كه ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وامی به پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی بده‌ن. ئێمه وه‌ك هاوڕێ و شاگرتهكانی ساكینه جانسز ده‌ڵێین؛ به ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تیی تێكۆشان هه‌ڵده‌ستین و به ئافراندنی ژیانی ئازادی ژنان وه‌ڵامی یاد و میراتی هاوڕێكانی خۆمان ده‌ده‌ینه‌وه كه ڕێبوار و هه‌ڵوه‌دای ڕاستی بوون. له دژی پیلانگێڕی و هێزه پیلانگێڕه‌كان، ئه‌و ژنانه‌ی كه له‌سه‌ر ڕێبازی ساكینه جانسز ده‌ڕۆن و به‌رخۆدان ده‌كه‌ن، ڕۆڵی پێشه‌نگایه‌تی ده‌گێڕن. چالاكیی له‌یلا گیوڤه‌ن كه نیشانه‌ی كولتووری به‌رخۆدانی هاوڕێ ساكینه جانسزه، ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌م ڕۆحه نه‌مردووه. له‌م بارودۆخه‌دا به هه‌ڵوێست، بوێری و به‌رخۆدانی هاوڕێ سارا ده‌كرێت وه‌ڵامی گۆشه‌گیری و هه‌موو شێوازه‌كانی هێرش بدرێته‌وه. ته‌نیا به‌م شێوه‌یه ده‌توانرێت ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازاد بكرێت و لێپێچینه‌وه له كوژه‌رانی ژنان بكرێت.
كوژه‌ره‌كان جارێكی دیكه به‌هه‌ڵه‌دا چوون. هاوڕێ سارا ئیدی بووه‌ته نوێنه‌ر، كه‌سایه‌ت و ناسنامه‌ی پێشه‌نگی جیهانی بۆ ژنانی جیهان. ئه‌و ئیدی ڕۆزای پێشه‌نگی جیهانیی گه‌لان و ژنانه. ساكینه جانسز ڕێبه‌ری تێكۆشینی ئازادیی ژنه، به تێكۆشین، به‌رخۆدان و ژیانی خۆی هێشتاش ڕێ پیشان ده‌دات. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، جارێكی دیكه هه‌موو ئه‌و هێزانه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین كه له كۆمه‌ڵكوژیی ٩ی كانوونی دووه‌مدا به‌شدار بوون.
s.m