هەدەکە ئەوروپا: پێویستە ژنان زیاتر خاوەندارى لەم بەرخودانە بکەن

ئەنجوومەنى ژنانى هەدەکە ئەوروپا رایگەیاند، لەیلا گیوڤەن ئەوانى شکۆدار و سەربەرز کردووە و راشیگەیاند "ئێستا هەموو ژنێک زیاتر بەرپرسە لەوەى خاوەنداری لەم بەرخودانە بکات".

ئەنجوومەنى ژنانى کۆنگرەى دیموکراتیکى گەلان لە ئەوروپا (هەدەپە ئەوروپا - HDK-E) لەبارەى ئازادکردنى لەیلا گیوڤەن لە ٧٩هەمین رۆژی مانگرتنەکەیدا رایگەیاند "لەیلا گیوڤەن نوێنەری گەل، جوانی و رازاوەبوونی سەرهەڵدانى بە خۆیەوە کردووە و هەڵمەتى پێشەنگی ئاهەنگی ئەم بەرخودانە دەگەڕێنێت".

لە راگەیاندراوەکەدا باس لە چالاکییەکانى مانگرتن لە ئەوروپا، هەولێر، ستراسبۆرگ و وێڵز کراوە، کە لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدە و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپە بە چالاکییەکەى خۆی رۆڵی پێشەنگی بۆ ئەو چالاکییانە گێڕاوە.

ئاماژە بەوەشکراوە "لەیلا گیوڤەن نوێنەرایەتیى ورە و ئیرادەى ژنانى بەرخودێر، یەکسانی و ئازادیخواز و خستنەڕووی داواکانیان دەکات و ئەو تێکۆشانە گرنگەى دەستپێکردووە".

ئەوەش خراوەتەڕوو، بە بەردەوامى دەوترێت دۆخی تەندروستیى لەیلا گیوڤەن گەیشتووەتە ئاستێکى مەترسیدار و هەڕەشە لەسەر ژیانى هەیە. دۆخی تەندروستیى رۆژ لە دواى رۆژ خراپتر دەبێت "بۆیە پێویستە بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیری داواکانى جێبەجێ بکرێن".

ئەنجوومەنى ژنانى هەدەکە ئەوروپا راشیگەیاندووە، سڵاویان بۆ هەموو بەرخودێرانی دژ بە گۆشەگیری بە تایبەتى بۆ لەیلا گیوڤەن هەیە. لەیلا گیوڤەن لە دژی هێرشی فاشیزم، زوڵم و باڵادەستی و لە دژی ئەو سیاسەتانە بە رۆڵی پێشەنگانە هەستاوە.

لە کۆتایی راگەیاندراوەکەى هەدەکەدا هاتووە "لەیلا گیوڤەن ئێمەی شکۆدار و سەربەرز کردووە. ئێستاش هەموو ژنێک زیاتر بەرپرسە لەوەى خاوەنداری لەم بەرخودانە بکات".

ر.م