'هەموو جیهان لە دژی کۆرۆنایە، بەڵام ئاکەپە-مەهەپە لە دژی کوردن!'
وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە رایگەیاند، لەم قەیرانە جیهانیەدا، دەوڵەتی تورک بە کۆمەڵکوژیەکەی مەخمور بەردەوامی دەدات بە دوژمنایەتیکردنی گەلی کورد.
وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە رایگەیاند، لەم قەیرانە جیهانیەدا، دەوڵەتی تورک بە کۆمەڵکوژیەکەی مەخمور بەردەوامی دەدات بە دوژمنایەتیکردنی گەلی کورد.
ئایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە ناوەندی گشتی بارەگای هەدەپە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد و تیشکی خستە سەر بەردەوامی سیاسەتی دوژمنکارانەی دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر گەلی کورد.
'جیهان هەمووی لە دژی کۆرۆنا تێدەکۆشێت، بەڵام ئاکەپە-مەهەپە لە دژی گەلی کورد'
باشاران لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا تیشکی خستە سەر ئەوەی ، لەم کاتەدا کە هەموو جیهان خەریکی رووبەرووبوونەوە و تێکۆشانە لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام دەسەڵاتەکەی ئاکەپە و مەهەپە بەردەوامە لە سیاسەتە دوژمنکارانەی لە دژی گەلی کورد.
باشاران وتی:"دوێنی لە مەخمور بورودومانی سوپای تورک بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٣ ژنی کورد. مەخمور ماوەیەکی زۆر گەمارۆ دراوە. بنپێکردنی مافی ژیان لە مەخمور بەردەوامی سیاسەتی دوژمنکارانەی دژی کوردە کە لەم قۆناغی کۆرۆنایەدا ئەمە جێگای قبولکردن نیە. ئێمە جارێکی دیکە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی ئەو ٣ ژنە دەکەین کە لە مەخمور گیانیان لەدەستدا و ئەم هێرشەش بە توندی ئیدانە و شەرمەزار دەکەین."
باشاران هاوکات ئاماژەی بەو توندوتیژیە کرد کە لەم قۆناغەدا لە دژی ژنان ئەنجام دەدرێت و تیشکیشی خستە سەر قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا و وتی:"لە تورکیا لەم قۆناغەدا ٣٠ ژن گیانیان لەدەستداوە. بەرپرسی ئەمەش ئەو هێزەیە کە لەگەل هۆشیارکردنەوە، هیچ رێوشوێنێک بۆ رێگریکردن لەم دیاردەیە ناگرنەبەر."
'ژنە زیندانیە نەخۆشەکانیان لە چنگی مەرگدا هێشتووەتەوە'
باشاران لە بەرامبەر یاسا نوێیەکەی ئاکەپە-مەهەپە بۆ لێبوردنی گشتی و کەمکردنەوەی سزاکان، ناڕەزایەتی توندی نیشاندا و رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئەم یاسایەدا، ئەو کەسانەی لە دژی ژنان تاوانیان ئەنجامداوە ئازاد دەکرێن و مافی خۆپاراستن لە ژنان دەسەنرێتەوە و وتیشی:"بەڵام لە لایەکی دیکەوە بە هەزاران سیاسەتەمەدار و چالاکی بورای ژنان، لە زیندانەکاندا دەهێڵرێنەوە. چەندین جار وتومانە کە ئەم یاسایە دوژمنی کوردە، دوژمنی ژنانە، جیاخوازیە، نایەکسانیە و بنپێکردنی مافی ژنانە. لە ئێستادا لە بەندیخانەکان ٧٤ ژنی نەخۆش هەن کە نەخۆشیەکانیان قوڕسە، بەڵام بە داخەوە لە چنگی مەرگدا هێڵراونەتەوە. بە هاتنە دەرەوەی هەر تەرمێک لە بەندیخانەکانەوە، دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە بەرپرسیارە."
ز.ش