فارماندارهتیی بڕیارگەی ناوەندیی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یەژا ستار) پیرۆزبایی له هه‌موو ژنانی جیهان كرد به‌بۆنه‌ی ٨ی ئادار.
ده‌قی پەیامەکەی یەژا ستار:
لەم سەردەمەدا كه فاشیزم به‌رده‌وامی به دڕندەیی خۆی ده‌دات، لە بەرامبەر ئه‌و دڕندایه‌تییه ژنان به‌رخۆدان دەکه‌ن. به‌بۆنه‌ی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕەنجدەری جیهان، ئێمە پیرۆزبایی له داینه‌مۆی تێکۆشانی ئازادیی ژنان ڕێبەر ئاپۆ ده‌كه‌ین و به‌ڕێزه‌وه یادی هەموو شەهیدەکانمان ده‌كه‌ینه‌وه. ئێمه له دڵه‌وه پیرۆزبایی ٨ی ئادار لەو ژنانه ده‌كه‌ین کە لە بەرامبەر فاشیزم و پیاوسالاری تێده‌كۆشن.
ئەو هێزە دیموکراتییانەی کە دەیانه‌وێت شکۆی مرۆڤایەتی بپارێزن، هەموو کات بەرخۆدانیان کردووە و شکۆی مرۆڤایەتییان پاراستووە. وەک دەزانرێت لە بەرامبەر ئەوەشدا تێکۆشان و خۆڕێكخستنی ژنان هەیە. لە بەرامبەر ئەمهشدا ئەمڕۆ لە هەموو شوێنێکی جیهان هێرش ده‌كرێته سەر ژنان. ئەمڕۆ ئەوە سەلمێنراوه کە ئێمەی ژنان بە خۆپاراستن و خۆڕێکخستن ده‌توانین له‌و هێرشانە ڕزگار بین.
بزووتنەوەی ئازادیی ژنان لە ڕۆژی دروستبوونی پەکەکەوە لە ساڵی ١٩٧٨ تا ئێستا لە بەرامبەر هێزە مێتینگه‌ره‌كان هەمیشه شەڕی کردووە. ئەمڕۆش باوەڕی ژنان بۆ ژیانی ئازاد له هەر ڕۆژ زیاتره.
ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و تورکیا قەیرانێكی گەورە هەیە. هۆکاری ئەو قەیرانەش گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆیە. بەرخۆدانی لەیلا گیوڤه‌ن لە بەرامبەر گۆشەگیری واتایەکی گەورەی هەیە. ژنان هێزی بەرخۆدانی گه‌وره لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ وەردەگرن.
ئێمە به ناوی یەژا ستار دەڵێین، ئێمه ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین. لە کەسایەتیی هاوڕێ شەهیدهكانمان شەهید بێریتان و شەهید زیلان لەسەر هێڵی ئەوان لە کەسایەتیی هاوڕێ دەلال ئامەد، ئامانج گۆشکار، مەدیا ماوا، ژیندار ئەزگی، سەما ئینتیقام-دا، به‌ڕێزه‌وه یادی هەموو شەهیدانمان ده‌كه‌ینه‌وه و سوێندی تۆڵەكردنهوه دووبارە ده‌كه‌ینه‌وه.
s.m