ژنانی هەرێمی گالیسیا : داواکاری لەیلا گیوڤەن داواکاری ئێمەیە

ژنان وتیان ، " داواکاری لەیلاگیوڤەن داواکاری ئێمەیە. ئۆجالان تەنیا ڕێبەری کوردەکان نییە، بەڵکو ئەورێبەری ئازادییە. سەرچاوەی تێکۆشان بۆئازادیە ومودێلی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی پێشکەش کردووە، بۆگەلی ئێمە زۆرگرینگە."

لەشارەکانی سانتیاگو و ڤیگۆ-ی هەرێمی گالجای ئیسپانیا مەراسیمێک بۆ سی ژنە تێکۆشەری کورد ساکینا جانسز، فیدان دۆغان ولەیلا شایلەمەزبەڕێوەچوو.

پلاتفۆرمی باران لەهەرێمی گالجا و ڕێکخستنی ڕێپێوانی ژنان بۆئەم مەبەستە سمینارێک-یان بەڕێوەبرد. سمینارەکە لەلایەن ئەندامی کۆمیتەی ژنۆلۆژی ئەورووپا نەجیبە قەرەداغی بەڕێوەچوو.

لەسمینارەکەدا باسی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس، تێکۆشانی سەکینە جانسز وکاریگەریەکەی لەسەر تێکۆشانی ئازادی کرا.دواترلەسەرژیان و تێکۆشانی سەکینا جانسز سینەفیزیۆنێک نمایش کرا.

لەبەشی دوویەمینی سمینارەکەدا مێژوویی تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردستان و ئاستی شۆڕشی ژنان خرایە بەرباس و باسی ژنۆلۆژیی کرا.

لەسمینارەکەدا تیشک خرایەسەرئامانجی چالاکی مانگرتن لەخواردن لە زیندانەکانی کوردستان و تورکیا و لەسەرمانگرتنەکانی هەولێر، سلێمانی، ستراسبوورگ وبەریتانیا زانیاریی ورد بڵاوکرایەوە و باس لە کاریگەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لەسەرتێکۆشانی گەلی کورد و دامەزراندنی سیستەمی ژیانی ئازادکرا.

گروپێک لە ژنانی بەشدارلەسمینارەکە پەیامێکیان بڵاوکردەوە وپشتگیری خۆیان لەهاوسەرۆکی کەجەدە وپارلمانتاری هەدەپە لەیلاگیوڤەن کە ٦٥ ڕۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن ڕاگەیاند.

ژنان وتیان ،" داواکاری لەیلاگیوڤەن داواکاری ئێمەیە. ئۆجالان نەتەنیا رێبەری کوردان بەڵکو رێبەری ئازادیە. سەرچاوەی تێکۆشانی ئازادییە ومۆدیلی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی پێشکەش کردووە، کە بۆگەلی ئێمە زۆرگرینگە."

ک-ش