کاریگەری و جێپەنجەى ژنانى ئێزدی لە مێژووی کوردستان دا

لە مێژووی گەلی ئێزدی کە لە بەرامبەر فەرمان، قڕ کردن و دوور خستنەوە هەبوونی خۆیانیان پاراستووە، زۆر ژنی خۆڕاگر، رێبەر، نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتنەتە پێش. رۆڵی ئەم ژنانە لە تێکۆشانی ئازادی خوازی و پاراستنی چاندی کورد گرینگە.

چەتەکانی داعش لە تەمووزی ٢٠١٤ هێرشیان کردە سەر شەنگال و یەکێک لە دڕندانەترین کۆمەڵکووژییەکانه مێژووی سەردەمی مرۆڤایەتیان ئەنجامدا. هەزاران ئێزدی کوژران و هەزاران ژن و منداڵی ئێزدی رفێندران، ئەوەیکە هاتە سەری گەلێ ئێزدی وەکوو "فەرمانئ ٧٣ " ناوی لێدەکرێت و بە تایبەت لە بەر ئەوەیکە لە دژی ژنانی ئێزدی کرا وەکوو" درندایەتی و وەحشیگەری  لە دژی ژنانی ئێزدی" پێناسە کرا.

ژنانی ئێزدی لە بۆ پاراستنی چاندی خۆیان تا بە ئەمڕۆکە دەکرێنە ئامانجی ئەم هێرشانە. ئەوان زۆرتین بەرخۆدانیان لە دژی داڕمان و تواندنەوە نیشان داوە.

لە مێژووی گەلی ئێزدی کە لە بەرامبەر فەرمان، قڕ کردن و دوور خستنەوە هەبوونی خۆیانیان پاراستووە، زۆر ژنی خۆڕاگر، رێبەر، نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتنەتە پێش. رۆڵی ئەم ژنانە لە تێکۆشانی ئازادی خوازی و پاراستنی چاندی کورد گرینگە.

مەیان خاتوون، بنەوش ئاگال، ئەزنیوا رەشید، جەمیلە جەمیل هەنێک لەم ژنانەن.

مەیان خاتوون: مەیان خاتوون ساڵی ١٨٧٣ لە گوندی فەئەدرە لە شێخان لە دایک بوو. لە ئەو کاتەدا مەزنتری کۆمکوژی سەد ساڵی ١٩ دژی گەلی ئێزدی و شەنگال کرا. قڕ کردنی دەسپێک لە ساڵی ١٨٣٢ بە فەرمانی پرەنس میری سۆران میر موحە،ەد( میری کوڕ) کرا و میرمحەمەد عەلی بەگی یەکەم کوژرا.

مەیان خاتوون هاوژینی میر عەلی بەگی دووەم بوو. لە ساڵی ١٨٩٢ سوپای عوسمانی بە فەرمانداری عومەر وەهبی پاشا و یارمەتی هەندێ عەشیرەی کورد و عەرەب جارێکی دیکە کۆمەڵکوژیان لە دژی شەنگال کرد. عومەر وەهبی پاشا گەورەترین  کۆمەڵکووژیی لە دژی گەلی ئێزدی ئەنجامدا. هەزاران ئێزدی کە ئیسلامیان قەبووڵ نەکرد کوژران و دینی ئیسلام بە سەر شەنگال سەپێنرا. لەو کاتە میرعەلی بەگی دووەم و میان خاتوون دوور دەخەنەوە، بەرهەم و ئاسەواری پیرۆزی ئێزدیەکان دەنێرن بۆ مووسڵ و شوێنە پیرۆزەکانی شەنگال دەکەنە مەکتەب.

لە ئەنجامی فشاری مەسیحیەکان لە عوسمانی، بۆماوەیەک کۆمەلکووژیی راوەستا و وەهبی پاشایان لە لەسەرکارلابردو بردیانە ئستانبۆل. لە کاتی فەرمان دا مەیان خاتوون بە بوێری و کەسایەتی بەهێزی خۆی، گەلی ئێزدی لە ناوی یەکێتییەکدا هێشتەوە . دوای ئەوەی کە هاوژینەکەی کۆچی دوایی کرد، کوڕەکەی سەعید عەلی بەگ لە کاتێکێدا کە بچووک بوو بۆ ماوەیەک میر بوو. لە کاتی میر بوونی کوڕ و کوڕەزای بە ناوی میر تەحسین بەگ، لە پشتی پەرودەوە ڕێبەرایەتی دەکرد. بۆ ئەوەیکە جارێکی دیکە لالەش ببێتە پەرستگای گەلی ئێزدی و هەتا ساڵی ١٩٥٦ کە کۆچی دوایی کرد و لەمێژووی سەردەمدا وەک ژنێکی ئێزدی گریک دەبینرا.

بەگی ساموور: بەگی ساموور لە نێو عەشیری دنا لە نێوان ساڵانی ١٨٩٤- ١٩٥٨ لە گوندی مسهاجەرەک لە پرسووس و گوندی ئۆگلاکچی لە وێرانشار لە رەحا ژیاوە. بە دامەزراندنی کۆماری تورکیە یەکێ لەو ئێزدیانە بوو دەوڵەتی تورک نەیتوانئ بیکاتە موسڵمان و لە ناو گەل دا بوو بە ئەفسانە.

ئەزنیوا رەشید: لە ساڵی ١٩٢٦ لە گەندی ئەلەگەز لە ئەرمەنستان لە دایک بووە و لە ساڵی ١٩٥٥ لە رادیۆ ئەریوان بوو بە یەکەمین بێژەر وپێشکەشکاری ژن. لە ماوەی ٢٧ ساڵ دا دەنگی لە ئەریوان  دەگەیشتە هەموو کوردستان و لە ساڵی ٢٠٠٠ دا کۆچی دوایی کرد.

جەمیلا جەلیل: جەمیلا جەلیل لە ساڵی ١٩٤٠ لە ئەریوان لە دایک بوو. یەکێ لە منداڵانی جاسمی جەلیلە کە لە بواری مێژوو، ئەدەبیات و مۆسیقای کوردی دا خزمەتی گرینگیان کردووە. خانەوادەی لە قەرس بۆ ئەرمەنستان دوور خراونەتەوە. خوشک و براکانی هەموو سەرقاڵی کاری ئەدەبیات و چاندی کوردی بوون. پرۆفسۆر دوکتۆر ئۆردیخان جەلیل لە بواری ئەدەبیات، پرۆفسۆر دوکتۆر جەلیلە جەلیل لە بواری مێژوو و جەمیلە جەلیل لە بواری مۆسیقا کاریان کردووە.

لە تەمەنی گەنجی دا لە رادیۆی ئەریوان دەستی بە کارکردووە. لە ٢٤ ساڵی خۆی دا نۆتی ٧٥ گۆرانی فۆلکلۆری کوردی گرتووە و کتێبی دەنگ بێژی کوردی ئامادە کردووە. ئەو بابەتانەی کە کۆی کردووەتەوە لە ١٠ کتێبدا بڵاویانی کردووەتوە.

بنەوش ئاگال( بێریوان): ناوی ئەو نە تەنیا لە مێژووی بەرخۆدانی ئێدزیان بەڵکوو لە مێژووی تێکۆشانی ئازادی خوازی کوردستان دا بە بیردەهێنرێتەوە. ساڵی ١٩٦٦ لە ناوچەی قووبین لە ئێله لە دایک بوو. ساڵی ١٩٨٤ لە ئالمانیا بەشداری ریزی پەکەکە دەبێت. لە ساڵی ١٩٨٥ دەربازی رۆژاوا و سووریا دەبێت و ساڵی ١٩٨٨ بۆ خەباتی رێخستنی گەل دەربازی جزیرە لە باکووری کوردستان دەبێت. لە ماوەیەکی کورت لە جزیرەدا ئەفسانەی بێریڤان دەنگ دەداتەوە. لە سەر هەر ماڵێک کاریگەری دا دەنێت و ژنان بەشداری تێکۆشان و بەرخۆدان دەکات. دەوڵەتی تورک بەدوایدادەگەڕێت ،لە ١٨ کانوونی دوومی ١٩٨٩ لە ئەنجامی شەرێکدا شەهید بوو. لە جزیرە نێژرا و سەرەڕای ئەوەیکە ئێزدی بوو بەڵام گۆڕی بێریڤان وەکوو شوێنێکی پیرۆز دەبینرێت.

بەهیە یاسیت( هاجەر): دوای بنەوش ئاگال، بەهیە یاسیت دووهەمین ژنی ئێزدیە کە بەشداری ریزی پەکەکە دەبێت. لە ساڵی ١٩٦٥ لە ناوچەی قووبین لە دایک بووە و لە ساڵی ١٩٨٦ کاتێک لە گەڵ خانەوادەکەیدا دەچن بۆ جەلە لەوێ پەکەکە دەناسێت. دوای ساڵێک بە رەنگێکی چالاک بەشداری ریزی گەریلا و شۆڕش دەبێت. لە ٤ کانوونی ١٩٨٩ لە گەڵ ١١ هاوڕی خۆیەوە کاتێ ئەیانەوێ لە چەمی دیجلە تێپەڕن ئەکەونە بۆسەی سوپای تورکیا. تەرمی یاسیت و ١١ هاوڕی گەریلاکەی لە نزیک گۆڕی بنەوش ئاگال ئەنێژن.

ئەسمەر دەمیر: دوای شەهادەتی بنەوش ئاگال ژنێکی دیکەی ئێزدیە کە لە ئاڵمانیا بەشداری ریزی تێکۆشان ئازادی خوازی بوو. ئەسمەر دەمیر ساڵی ١٩٨١ لە گوندی دوسایی لە ناوچەی قووبین لە دایک بوو. ساڵی ١٩٩٠ لە ئاڵمانیا بەشداری ریزی پەکەکە دەبێت و نازناوی خانێ سیپانی بۆ خۆی هەڵبژراد. ماوەیەک لە پاژک دا گەریلایەتی کرد و لە ساڵی ١٩٩٨ لە گەڵ ٦ هاوڕێ دیکەیدا لە هەریمی کێلەرەش لە شەڕ لە گەڵ هێزەکانی رژێمی ئێران دا شەهید بوو. ئەسمەر دەمیر خوشکەزای زەکی شەنگالی کۆردیاسیۆنی ئێزدی بوو.

زەینەب بۆزکوورت( بنەوش ئەدەسا): زەینەب بۆزکوورت ویستی رێگای بنەوش ئاگاڵ بەردەوام بکات و ناوی ئەوی وەکوو نازناو بۆ خۆی هەڵبژراد. ساڵی ١٩٧٤ لە ناوچەی وێرانشاری رحا لە دایک بوو. دوای ئەوەیکە لە ئاڵمانیا بەشداری ریزی گەریلا بوو نازناوی بنەوش ئەدەسای بۆ خۆی هەڵبژارد. لە ئاکادەمیای مەعسووم کورکماز پەرەوەردەی سیاسی و ئایدۆلۆژی بینی. دوایی لە بەردەوامی تێکۆشانی خۆیدا بوو بە ئەندامی کۆنسەی سەربازی هەپەگە وئەندامی مەجلیسی یژاستار . لە نێوان ڕۆژەکانی ١٢ تا ٢٢ی  کانوونی ٢٠١١ لە گەڵ ١٣ هەڤاڵی خۆی لە چیای جوودی لە شەڕ لە دژی سوپای تورک شەهید بوو."

ک-ش