گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار ٨ی ئاداریان پیرۆز كرد
گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕه‌نجده‌ریان پیرۆز كرد.
گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕه‌نجده‌ریان پیرۆز كرد.
به‌بۆنه‌ی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕه‌نجده‌ر، ده‌یان گه‌ریلای یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) له چیاكانی كوردستان كۆبوونه‌وه و مه‌ڕاسیمێكیان ساز كرد. ئاڵاكانی په‌كه‌كه، پاژك، یه‌ژا ستار و هه‌په‌گه له شوێنی مه‌ڕاسیمه‌كه هه‌ڵدران. فه‌رمانده‌كانی یه‌ژا ستار تێكۆشین تۆپراك، ئه‌یله‌م ڕۆنی، سوره‌چ زاگرۆس، ڕۆژدا سێرت و شه‌رڤین مێردین به‌شدارییان كرد.
تۆپراك: ٨ی ئاداری هی هه‌موو ئه‌و ژنانه‌یه كه قوربانییان داوه
تێكۆشین تۆپراك فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌ژا ستار گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی كردن به‌بۆنه‌ی ٨ی ئادار گوتی، ٨ی ئادار بۆ ئه‌وان هه‌م یادكردنه‌وه‌یه، هه‌م پیرۆزباییه، هه‌میش ڕۆژی به‌رزكردنی تێكۆشینه. گوتیشی: «له كاتێكدا پێشوازی له ٨ی ئادار ده‌كه‌ین كه گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان تووند كراوه و له دژی گۆشه‌گیری به‌رخۆدانێكی مێژوویی هه‌یه.» تۆپراك ڕایگه‌یاند، ٨ی ئادار ڕۆژی هه‌موو ئه‌و ژنانه‌یه كه له میزۆپۆتامیا، كوردستان، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و جیهان به‌رخۆدانیان كردووه و ده‌كه‌ن.
«ڕۆحی به‌رخۆدانی سه‌ما یوجه، ساكینه جانسز و مه‌زڵووم دۆغان ئێستا به ڕۆحی ٨ی ئادار له كه‌سایه‌تیی به‌رخۆدێران له‌یلا گیوڤه‌ن و ناسر یاگز به‌رده‌وامه. له چێوه‌ی تێكۆشینی ڕێبه‌ر ئاپۆدا كه ده‌یه‌وێت سه‌ده‌ی بیستویهكهم بكاته سه‌ده‌ی ژن، پێداگری له كولتووری ژن-دایكدا له لایه‌ن به‌رخۆدێرانی وه‌ك له‌یلا گیوڤه‌ن خراوه‌ته‌ڕوو. ٨ی ئادار بۆ ئێمه زه‌مینه و بیانووی تێكۆشینی ژیانییه»
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی یه‌ژا ستار گوتی: «به ناوی ئه‌و ژنانه‌ی له چیا به‌رده‌وامی به ناسنامه‌ی ئازادیی ژن ده‌ده‌ن، به‌ڵێن به هه‌موو ژنانی به‌رخۆدێر ده‌ده‌ین كه سه‌رده‌كه‌وین. فاشیزم ناهێڵین و كۆتایی به گۆشه‌گیری دێنین.»
هه‌ڵپه‌ڕكێی گه‌ریلا
دوای گوته‌ی فه‌رمانده‌كه‌ی یه‌ژا ستار، گه‌ریلاكان درووشمه‌كانی «ژن، ژیان، ئازادی»، «بژی سه‌رۆك ئاپۆ»، «به گیان و خوێن له‌گه‌ڵتین ئه‌ی سه‌رۆك» و «بژی ٨ی ئادار»یان گوته‌وه و ٨ی ئاداریان له یه‌كتر پیرۆز كرد. دوای مه‌ڕاسیمه‌كه ئاگر كرایه‌وه و گه‌ریلاكان ده‌ستیان به هه‌ڵپه‌ڕكێ كرد.
گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار ده‌رباره‌ی ٨ی ئادار بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوان.
s.m