گه‌ریلایه‌كی هیندی له چیاكانی كوردستان
ئه‌و به ڕه‌نگی خۆی، به زاراوه و دڵگه‌رمیی خۆی سه‌رنج ڕاده‌كشێت. ژنهگهریلا ژین‌دا جوودی كه خه‌ڵكی هیندستانه داوا له ژنانی جیهان ده‌كات ڕوو له چیاكانی كوردستان بكه‌ن.
ئه‌و به ڕه‌نگی خۆی، به زاراوه و دڵگه‌رمیی خۆی سه‌رنج ڕاده‌كشێت. ژنهگهریلا ژین‌دا جوودی كه خه‌ڵكی هیندستانه داوا له ژنانی جیهان ده‌كات ڕوو له چیاكانی كوردستان بكه‌ن.
شه‌ڕ چاره‌نووسی جوگرافیا ده‌گۆڕێت. مرۆڤایه‌تی و زینده‌وه‌ره‌كانی سه‌ر ئه‌م جوگرافیایه‌ش له‌گه‌ڵ شه‌ڕ چاره‌نووسیان ده‌گۆڕێت. ئه‌و شه‌ڕه‌ی ڕێی له به‌رده‌م كۆمه‌ڵكوژی، دوورخستنه‌وه، مردن و قڕكردن ده‌كاته‌وه، ده‌بێته هۆكاری تراژیدیای وه‌ها كه سه‌دان ساڵ به‌رده‌وام بن. به‌هۆی شه‌ڕی ماوه‌درێژی نێوان پاكستان و هیندستان، ده‌یان هه‌زار پاكستانی و هیندستانی ناچار بوون جێ و واری خۆیان بهجێبهێڵن و ڕوو له وه‌ڵاتانی دیكه‌ی جیهان بكه‌ن. بارودۆخی ئه‌و هه‌رێمه جار جار ئاڵۆز ده‌بێت، بۆیه شه‌پۆلی كۆچكردن كۆتایی نایه‌ت. كۆچبه‌رانی خه‌ڵكی هیندستان و پاكستان بۆ هه‌ر شوێنێك كۆچ ده‌كه‌ن كولتووری خۆشیان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن. له هه‌مان كاتدا ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری كولتووره‌كانی دیكه‌ش. هه‌ر وه‌ك ژنی لاو ژین‌دا جوودی كه له چیاكانی كوردستان چاومان پێكه‌وت.
گفتوگۆ به چه‌ندین زمان
گه‌ریلای یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) ژین‌دا جوودی به ڕه‌نگ و زاراوه‌ی خۆی یه‌كسه‌ر سه‌رنج ڕاده‌كێشێت. ئه‌و خه‌ڵكی هیندستانه. تازه خه‌ریكه فێری زمانی كوردی ده‌بێت، كاتێك ناتوانێك به كوردی گوزارشت له نیازی بكات، زمانێكی دیكه‌ی هه‌رێمه‌كه؛ عه‌ره‌بی به‌كاردێنێت.
خانه‌واده‌كه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی نێوان پاكستان و هیندستان سه‌ره‌تا ڕوویان له منبج كردووه، دواتریش كۆچی توركیایان كردووه. دوای ماوه‌یه‌ك مانه‌وه له توركیا، كۆچیان كردووه بۆ شام.
له شام په‌كه‌كه‌ی ناسی
كاتێك له شام بوو په‌كه‌كه‌ی ناسی و چووه ڕیزه‌كانی. ژین‌دا جوودی ده‌ڵێت، «من له هه‌ڤاڵانی ئێره فێری به‌رخۆدان و تێكۆشین بووم. مرۆڤ له‌م چیایانه شتی وه‌ها ده‌بینێت كه له هیچ شوێنێكی دیكه‌ی دونیا نییه. بهئارتهشبوونی ژن زۆر گرینگه و ده‌رك به قیمه‌ته‌كه‌ی ده‌كه‌ین. ده‌بێ منه‌تباری ڕێبه‌ر ئاپۆ بین. دوای ئه‌وه‌ی هاتمه نێو ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه ڕه‌خسا كه ڕێبه‌ر ئاپۆ باشتر بناسم. ئیدی متمانه‌ی من به ڕێبه‌ر ئاپۆ بۆ ئازادكردنی ژن، گه‌وره‌تر بووه.»
جێ و واری ژنانی بنده‌ست
ژین‌دا جوودی، چیاكانی كوردستان وه‌ك جێ و واری ژنانی بنده‌ست ده‌بینێت و داوا له هه‌موو ژنان ده‌كات كه ڕوو له چیاكانی كوردستان بكه‌ن. بانگهێشتی ژنانی هه‌موو گه‌لان ده‌كات كه له چێوه‌ی ڕوانگه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالاندا پێكه‌وه بمهشن. ژین‌دا هیواخوازه گهلهبندهستهكان پێكه‌وه بژین، ده‌شڵێت: تێكۆشانی ئێمه ده‌رمانی هه‌موو گه‌لانی بنده‌سته.
هه‌وڵ ده‌دات كوردی فێر ببێت
ئه‌و ژنهگهریلایهی خه‌ڵكی هیندستان باس له‌وه ده‌كات، سه‌ره‌ڕای زه‌خت و زۆردارییه‌كانی سه‌ریان، كوردان به فه‌لسه‌فه و ڕوانگه‌ی ئۆجالان خۆیان ڕازاندووه‌ته‌وه و ده‌ستیان له زمان و كولتووری خۆیان به‌رنه‌داوه.
«ئێمه له‌پێناو دونیایه‌كی فره‌زمان، فره‌كولتوور، فره‌باوه‌ڕی و فره‌ڕه‌نگی تێده‌كۆشین. زۆر وشه‌ی كوردی و هیندی هه‌ن كه له یه‌كتر نزیكن. هه‌وڵ ده‌ده‌م خۆم فێری كوردی بكه‌م، به‌لام كێشه‌ی زمانم نییه، چونكه جیاوازی ناخه‌ینه نێوان زمانه‌كان. فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ زۆر كاریگه‌ری له من كرد و هاتمه نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشان.»
ژین‌دا سه‌رنجی خسته سه‌ر ژیانی چیا و په‌یوه‌ندیی هاوڕێیه‌تی. گوتی: «من هێزێكی گه‌وره‌ی ژیان له هاوڕێیه‌تی وه‌رده‌گرم. ئێمه پێكه‌وه تێده‌كۆشین. هه‌موو شتێك بۆ ئێمه بوارێكی په‌روه‌رده‌یه. مرۆڤ له‌م چیایانه زۆر شت ده‌بینێت و فێر ده‌بێت كه له‌نێو سیسته‌مدا مرۆڤ فێر ناكرێت.»
ده‌بێ دوژمنانی كوردستان ئیدی له‌سه‌ر ئه‌م خاكه بڕۆن
ژین‌دا جوودی گوته‌ی «پێویسته ژنان ڕوو له چیا ئازاده‌كان بكه‌ن»ی ئۆجالان به گرینگ ده‌زانێت و ده‌ڵێت: «با دوژمنانی كوردستان بزانن، ئه‌م چیایانه پڕن له‌و ژنانه‌ی كه به بانگی ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌ستاونه‌ته سه‌رپێ. پێویسته دوژمنانی كوردستان ئیدی له‌م خاكه بڕۆن. به داگیركردن و قڕكردن ناتوانن هیچ شتێك به‌ده‌ستبێنن. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێره خاكی كوردستانه و گه‌ریلاكانیش ده‌یپارێزن.»
بانگه‌وازی بۆ ژنان
ژین‌دا جوودی هێمای بۆ ئه‌وه كرد، هه‌رچه‌نده ژنان زیاتر خۆیان ڕێكده‌خه‌ن، تووندوتیژیی سه‌ر ژنانیش زیاتر ده‌بێت. «ژنان شۆڕشێك ده‌كه‌ن، هێزی خۆیان و خۆشه‌ویستیی خۆیان ده‌خه‌نه شۆڕشه‌وه. ئه‌و ژنانه‌ی له‌نێو سیسته‌مدا هه‌ناسه‌یان لێ بڕاوه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕۆحی فیدایی، ئازادیی ژن، ڕێكخستنی ژن و هێزی ژن، پێویسته بێنه ئێره.»
s.m