بە مووشەک گورز لە بارەگای بامەڕنێ وەشێندرا
یەکینەی تۆڵەکردنەوەی شەهید بەدران گوندکرەمۆ لە دژی بارەگای بامەڕنێی سوپای تورکی داگیرکەر بە مووشەک چالاکی ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا کۆنتێنەرێک تیکشکێندرا کە جێگەی حەوانەوەی داگیرکەران بوو.
یەکینەی تۆڵەکردنەوەی شەهید بەدران گوندکرەمۆ لە دژی بارەگای بامەڕنێی سوپای تورکی داگیرکەر بە مووشەک چالاکی ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا کۆنتێنەرێک تیکشکێندرا کە جێگەی حەوانەوەی داگیرکەران بوو.
لە ڕاگەیاندراوەکەی یەکینەی شەهید بەدران گوندکرەمۆدا ئەم وردەکاریانە دەربارەی چالاکییەکە خراوەتەڕوو:
"٦ی شوباتی ٢٠٢٥ لە کاتژمێر ١٧:٠٠دا لە دژی بارەگای بامەڕنێی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە باشووری کوردستان بە گورزی مووشەکی چالاکییەک ئەنجامدرا. لەم چالاکییەدا کۆنتێنەرێک کرا بە ئامانج، کە سەربازانی تورکی داگیرکەر بۆ جێگەی حەوانەوەیان بەکاریان دەهێنا. بەڵام دەربارەی مردن و برینداربوونی داگیرکەران زانیاری ڕوون بەدەست نەهێندراوە.
ئەم چالاکییە بۆ وەڵامدانەوەی کۆمەڵکوژییە نامەردییەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرە کە لە سەر هاوڵاتییانی بێ تاوانی کوردستان ئەنجام درا."