لە پەرلەمانی عێراق بریاری هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی درا، بەهۆی کاردانەوانەی ژنان و ڕێکخراوەکانی ژنان تاوەکو ئیستاش وەک پێشینارێک لە پەرلەمانی عێراق ماوە. لەو بارەیەوە هەر یەک لە پارێزەر گوڵستان محەمەد و توێژەری دەروونی خەڵات ساڵەح، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ANF)) قسەیان کرد.
'ئەم بڕیارە دژی ژنانە، هیچ بەرژەندی ژنانی تێدانییە'
گوڵستان محەمەد ئاماژەی بەوەکرد حکومەتی عێراقی دەیەوێت هەمواری یاسای باری کەسێتی جێبەجێ بکات کە کچان لە تەمەنی نۆ ساڵی بە شووبدرێن، وتی: "ئەم بڕیارە دەرەئەنجامێکی خراپی لێ دەکەوێتەوە، چ لە ڕووی تەندروستی و دەروونییەوە کە هیچ بەرژەوەندییەکی ژنانیی تێدانییە. بۆیە وەک پاریزەرێک، وەک وتەبێژی سەرجەم ژنان و هاوڕێ ژنەکانم لە کۆمەڵگادا دژی ئەم بڕیارە دەوەستمەوە.
داوا لە هەموو ژنانی کۆمەڵگە دەکەم بە هیچ جۆرێک بەم بڕیارەی پەرلەمانی عێراق ڕازی نەبن، بە پێی هەموو توێژینەوە زانستییەکان ژنان لەو تەمەنەدا بە هیچ جۆرێک ئامادە نییە بۆ ئەو پرۆسەیە و بەڵکو زیانبخشە بۆ ژنانن."
لە کۆتایی قسەکانییدا بانگەوازی لە ژنانی کۆمەڵگە کرد بە هەموو جۆرێک دژی ئەم بڕیارە بوەستنەوە و وتی: "دوا لە ژنان دەکەم هۆشیاربن، بە هیچ جۆرێک ئەو بڕیارەی هەموارکردنەوەی باری کەسێتی ئێراق قبوڵ نەکەن و دژی بوەستنەوە."
'بە شوودانی پێش وەختەی کچان مەترسیدارە'
پاشان توێژەری دەروونی خەڵات ساڵح باسی لەوەکرد جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر کچانی نۆ ساڵ و کۆمەڵگا و وتی: "ئەم بڕیارەی پەرلەمانی عێراق دژ بە مافەکانی منداڵانە، دژ بە لایەنی تەندروستی و دەروونییانە، وەک توندتیژییە کە بەرانبەر کچی نۆ ساڵ دەکرێت.
دواکارم لە ژنان بەرنگاری ئەم توندتیژییە ببنەوە، چونکە کاریگەری خراپی هەیە لە سەر ژنان، ئەمە توندوتیژییە بەرانبەر کچانی خۆمان و کۆمەڵگەکەمان بۆیە نابێت ڕێگە بدەین ئەو بڕیارە جێبەجێ بکرێت. چونکە هەموومان دەزانین کە چەند مەترسیدارە بە شوودانی پێش وەختە لە ڕووی تەندروستی و دەروونییەوە. بۆیە دەبێت ئەمە وەک مافی خۆمانی بزانیین و دژی بوەستینەوە."