'داوای دادپه‌روه‌ری بۆ ئایسه‌ڵ توغلوك ده‌كه‌ین'
دیله‌ك گۆكچین ئه‌نجامی 'هه‌ڵمه‌تی 1000 ژن بۆ ئایسه‌ڵ توغلوك' باسی له‌وه‌كرد، كه بۆ توغلوك داوای به‌زه‌یی ناكه‌ن، به‌ڵام داوا یاسای مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن.
دیله‌ك گۆكچین ئه‌نجامی 'هه‌ڵمه‌تی 1000 ژن بۆ ئایسه‌ڵ توغلوك' باسی له‌وه‌كرد، كه بۆ توغلوك داوای به‌زه‌یی ناكه‌ن، به‌ڵام داوا یاسای مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن.
راپۆرتی دامه‌زراوی پزیشكی دادوه‌ری په‌یوه‌ست به ئایسه‌ڵ توغلوك ناڕه‌زایه‌تی گه‌وره‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
له پێناو توغلوك كه یه‌كێكه له سه‌دان زیندانی نه‌خۆش، ژنان كۆبوونه‌وه و له ژێر ناوی "1000 ژن بۆ ئایسه‌ڵ توغلوك" كه‌مپینێكیان ده‌ستپێكردووه. ژنان ده‌ڵێن، "بۆ ئایسه‌ڵ توغلوك و له كه‌سایه‌تی ئه‌ودا بۆ هه‌موو زیندانیانی نه‌خۆش داوای ئازادی ده‌كه‌ین" و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و چالاكی جیاجیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
یه‌ك له به‌شداربووانی كه‌مپینه‌كه دیله‌ك گۆكچین هه‌م له باره‌ی كه‌مپینه‌كه و هه‌م له باره‌ی داواكارییه‌كانیان قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵ فورات (ANF) كرد.
زیاتر له 100 ژن پێكه‌وه كۆبوونه‌وه
دیله‌ك گۆكچیت به بیریهێنایه‌وه كه توغلوك له 26ی كانونی یه‌كه‌می 2016دا گیرا، دواتر له ساڵی 2017دا خاتون توغلوكی دایكی له‌ده‌ستدا و باسی ئه‌و قۆناغه‌ی كرد، "گروپێكی دڕنده‌ی له مرۆڤایه‌تی بێبه‌ش په‌لاماری ته‌رمی خاتون توغلوكیان كرد و ئه‌وه‌ش به به‌رچاوی ئایسه‌ڵ توغلوكهوه روویدا. ئه‌وه‌ش بووه زه‌برێكی ده‌رونی بۆ ئایسه‌ڵ و ئاسه‌واره‌كانی قوڵبوونه‌وه. له‌راستیدا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌یانزانی كه ته‌ندروستی ئایسه‌ڵ خراپ بووه. ئایسه‌ڵ وه‌ك زۆرێك له نه‌خۆشه‌كان له زیندانه‌كان نه‌یده‌ویست هه‌واڵه‌كه بڵاوبكرێته‌وه. ئێمه به‌رگریكارانی مافه‌كانی مرۆڤ له ناوخۆماندا بابه‌ته‌كه‌مان تاوتوێ كرد كه ده‌توانین چی بكه‌ین، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئایسه‌ڵ نه‌یده‌ویست ئێمه به بێده‌نگی ماینه‌وه.
له 30ی ئابدا بۆ یه‌كه‌مجار له نوپه‌ل موسلیم یوجه‌ل له‌باره‌ی دۆخی ئایسهڵهوه نوسی. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ڤالان له ناو بزوتنه‌وه‌ی ژنان ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه‌مان كرد و دیسان پێیان گوتین "ده‌ست رابگرن". له‌باره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی كۆجاعهلی بڵاویكرده‌وه، ده‌زگای پزیشكی دادوه‌ری هه‌روه‌ك هه‌موو جارێك خۆی راده‌ستی ده‌وڵه‌ت ده‌كات راپۆرتی خۆی ئاماده‌كرد.له‌گه‌ڵ قورستربوونی ره‌وشی ته‌ندروستی ئایسه‌ڵ ئێمه‌ی ژنان بڕیارماندا كه ده‌بێت ئیتر به‌ره‌نگاری ئه‌و دۆخه ببینه‌وه. 2ی كانونی دووه‌م له توركیا و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ئێمه له‌گه‌ڵ 100 ژن‌دا كۆبووینه‌وه و بڕیاردرا كه بۆ ئازادی ئایسه‌ڵ و بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی چاره‌سه‌ر پزیشكی بۆ بكرێت كه‌مپینێك رێكبخه‌ین. به‌ر له هه‌مووشتێك ره‌یحان یاڵچنداغ بایده‌میر پارێزه‌ری ئایسه‌ل توغڵوك ئێمه‌ی له باره‌ی دۆخه‌كه‌وه ئاگادار كرده‌وه. دواتر ئێمه به وتنی 'هه‌زار ژن بۆ ئازادی ئایسه‌ڵ' ئێمه ئامانجێكمان بۆخۆمان ده‌ستنیشان كرد. هه‌ر له رۆژی دووه‌مدا ئێمه زیاتر له هه‌زار واژۆمان كۆكرده‌وه. ئێستا له 54 وڵات به هه‌زاران ژن واژۆیان كردووه".
دیله‌ك گۆچكین جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كه ئه‌وه‌ی بۆ ئایسه‌ڵ توغلوكی داوا ده‌كه‌ن به‌زه‌یی نییه و وتی، " كاتێك ده‌ڵێین 'ئازادی بۆ ئایسه‌ڵ توغلوك' ئێمه داوای به‌زه‌یی یا خود خێر ناكه‌ین. به پێچه‌وانه‌وه ئێمه داوای یاسای مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئازادكردنی زیندانیانی نه‌خۆش له یاسا و رێسا نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا مافێكه".
هـ . ب