دوو ژنە چالاکوانی کورد دەستبەسەر کران

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو ژنە چالاکوانی کورد بە هۆی بەشداربوونیانەوە لە پیرۆزباییەکانی ٨ی ئاداردا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە بەبێ فەرمانی دادوەر دەستبەسەر کران.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، دوو ژنی چالاکوانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران، دەشڵێن، ئەو دوو چالاکوانە بەهۆی بەشداریکردنیان لە ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر بە بێ فەرمانی دادوەر دەستبەسەر کراون

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە؛ ئەو دوو ژنە چالاکوانە بە ناوەکانی لەیلا پاشایی لە شاری سەقز و سوهەیلا مەتاعی لە شاری دێولان لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

ڕایشگەیاندووە؛ ئەو دوو ژنە چالاکوانە بە هۆی بەشداری کردنیان لە مەراسیمی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر بە بێ فەرمانی دادوەر دەستبەسەر کراون.

جێگای ئاماژەیە، لە ڕۆژی ١٠ی ئاداری ئەمساڵدا دوو ژنی دیکەی چالاکوانی کورد بە ناوەکانی سۆما محەممەد ڕەزایی و باران ساعیدی بە هۆی بەشداری کردنیان لە مەراسیمەکانی ٨ی ئادار لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کران.