بە دیمەن

هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ڕاگەیاند

هەپەگە یادی دوو شەهیدی گەریلاکانی ئازادی کوردستانی بەرزڕاگرت و گوتی: "هاوڕێیانمان ڕۆژهات و ئاژوان ئەرکی میلیتانی تێکۆشانی ئازادی کوردستانیان بەجێ گەیان کە لە پارتی پەکەکەماندا جەوهەری بووەتەوە."

ڕاگەیاندراوی شەهید

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی هەردوو گەریلانی ئازاد شەهیدان ڕۆژهات و ئاژوانی ئاشکرا کرد، کە لە کاتی جیاوازدا لە بەرخۆدانیان دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون.

ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیە:

""هاوڕێیانمان ڕۆژهات سەرحەد و ئاژوان چلچەمە لە کاتی جیاوازدا لە ئەنجامی هێرشەکانی دووژمن بۆسەر هەرێمەکانی پاراستی مەدیا شەهید بوون. بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هاوڕێیانی شەهیدمان دەکەینەوە، بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە تێکۆشانیان بگەیەنیینە سەرکەووتن.

لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەرخۆدانێکی دیرۆکی بەڕێوەبردرا و گورزی زۆر سەخت لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشێندرا. هاوڕێیانمان ڕۆژهات و ئاژوان لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە هەنگاوەکانی شۆڕشگێڕییدا بەشدار بوون و بە شێوەیەکی زۆر باش ئەرکی میلیتانی ئاپۆیی خۆیان بەجێ گەیاند. بە ڕەنج و تێکۆشانیان لەسەر هێڵی فیدایەتی، لە مێژوو قارەمانێتی گەلدا جێگەیان گرت. هاوڕێییانمان ڕۆژهات و ئاژوان خۆیان بە بەرپرسیار زانی لە ئاست ئازادی گەلەکەمان و لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا بوون. میلیتانی تێکۆشانی ئازادی کوردستانیان بە جێگەیاند کە لە نێو پارتی پەکەکەماندا دەرکەوتووە. لە هیچ فیداکارییەک هەڵنەهاتن و تێکۆشانی فیدایانەیان وەک کلیلی سەرکەوتن بینی. هاوڕێیانمان لە ژیانی ئاسایی خۆیان و لە کاتی شەڕیشدا هیچ کاتێک سازشییان لە هەڵوێستی خۆیان نەکرد. بۆیە هاوڕێیانمان ڕۆژهات و ئاژوان کە لە نێو دڵی هەموو هاوڕێیانیاندا جێگەی خۆیان گرت، هاوکات بۆمان بوونە پاساوی زیاتر تێکۆشانمان.

سەرساغی خۆمان لە بنەماڵەی هێژای هەردوو هاوڕێی شەهیدمان، لە گەلی کوردستانمان دەکەین و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە بە پێشەنگایەتی شەهیدانمانەوە هەنگاوی سەرکەوتنمان بە ئازادی تاجدار بکەین.

زانیارییەکان دەربارەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: ڕۆژهات سەرحەد

ناو و پاشناو: نیهاد شاهین

شوێنی لە دایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: عالییە – ڕەشید

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

***

ناسناو: ئاژوان چلچەمە

ناو و پاشناو: یاسین شێخە

شوێنی لە دایک بوون: سەردەشت

ناوی دایک و باوک: زوڵەیخا – موسا

کات و شوێنی شەهید بوون: ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا."

****