خۆپیشاندانەکە لە پارکی ئازادی ئەنجام دەدرێت
ژنانی ڕۆژنامەنوس لە باشووری کوردستان ڕایگەیاند، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە دژی شەهیدکردنی دوو ژنە ڕۆژنامەنووس (گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین) لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
ژنانی ڕۆژنامەنوس لە باشووری کوردستان ڕایگەیاند، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە دژی شەهیدکردنی دوو ژنە ڕۆژنامەنووس (گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین) لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
بریار بوو ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ـی ئێوارە لە شەقامی سەهۆڵەکەوە تا بەردەم باخی گشتی لە شاری سلێمانی، بە پێشەنگایەتی ژنانی ڕۆژنامەنووس لە باشووری کوردستان ڕێپێوانێکی جەماوەریی ئەنجام بدرێت، بەڵام شوێنى چالاکییەکە گۆڕدراوە و بڕیارە کاتژمێر ٤ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانى بەڕێوە بچێت.
واتە کاتی خۆپیشاندانەکە نەگۆڕدراوە، تەنیا شوێنەکە لە باخی گشتییەوە بۆ پارکی ئازادی گۆڕدراوە و بڕیارە لەوێ چالاکییەکە ئەنجام بدرێت.