کۆمەڵکوژی کۆچگری و ژن

یەکەم قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکان کە بە درێژایی مێژوو بەسەر کوردستاندا هێنراون ژنانن. لە کۆمەڵکوژی کۆچگریدا بە هەزاران ژن هەم لە کاتی قۆناغی سەرکوتکردنی سەرهەڵدانی کۆچگریدا و هەم پاش سەرهەڵدانەکە بە ئەشکەنجەدانێکی زۆرەوە کوژران.

جوگرافیای کوردستان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەدا بوو بە پانتایی شەڕ و ئەو سەرهەڵدانانەی کە بە توندترین شێوەیە سەرکوتکران. بێگومان لەم قۆناغەشدا زیان و ستەمی هەرە مەزن بەر ژن کەوت. سەرهەڵدانی کۆچگری لە ساڵی ١٩٢١دا سەرهەڵدانێک بوو لە مێژووی گەلی کوردا کە بەشێوەیەکی زۆر خوێناوی سەرکوتکرا. ساکالیی نوردەدین کە لە هەرێمەکەدا بە کوشتنی هەزاران مەدەنی ڕێنمانی دەکرد و ئەرکی خۆی وەک "پاککردنەوەی هەرێمەکە" ناو دەهێنا، خەزوری عەبدوڵا ئاڵپدۆغانە کە لەساڵی ١٩٣٨دا لە دەرسیم ئەرکدارکرابوو. ئامانجی خۆی بۆ کۆچگری بە وتنی " هەموو ئەو کەسانەی کە دەڵێن زۆ (ئەرمەنی) پاکتاوکران، وە لە ئێستاشدا نۆرەی ئەو کەسانەیە کە دەڵین 'لۆ'یە" کورتکردووەتەوە.

ئەبووبەکر حازم تەپەیران ئەو پارێزگارەی کە لێپرسینەوەی کۆمەڵکوژییەکەی لە حکومەت کرد

یاداشتەکانی پارێزگاری شێواز ئەبووبەکر حازم تەپەیران کە شاهید حاڵی ڕووداوەکانی کۆمەڵکوژی کۆچگری بووە بە وتنی " پێویستە هەموو ئەو هۆکارانە لەباربەریین کە دوژمنایەتی دەگوازێتەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو" کورتکردووەتەوە، هەروەها لە یاداشتەکەیدا دەڵێت: "هەموو دانێشتوانی گوندەکان لە لایەن سوپاوە گەمارۆدراون، ناچاربوون بۆ ڕزگارکردنی ژیانیان ڕوو لە چیاکان بکەن." بەم شێوەیە لە کۆمەڵکوژی کۆچگرییدا چەندین گوند چۆڵکران، سوتێنران و ئەوەی لە گوندەکەدا بوو لە لایەن سوپاوە تاڵانکران.

بەم شێوەیە لە هەموو دانیشتنە شاراوە و کراوەکانی ئەنجومەندا سەبارەت بە کۆمەڵکوژی کۆچگری ئەنجامدرا دانپێدانانی پەرلەمانتارەکانی هەرێمەکە قسەکانی ئەبووبەکر حازم تەپەیران پشتڕاستکردووەتەوە.

دانپێدانانەکانی نوێنەری ئەرزنجان ئەمین بەگ لە ئەنجومەندا

ئەو شتانەی کە نوێنەری ئەرزنجان ئەمین بەگ لە دانیشتنی شاراوەی ئەنجومەندا سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکە دەری بڕیووە سەرنجڕاکێشە.لە ڕاپۆرتەکانی ئەنجومەندا باس لەکردەوە و ڕەفتارەکانی  چەتەکانی تۆپال عوسمان دەکات کە چۆن دەستییان گرتووە بەسەر ماڵ و موڵکی خەڵکەکەدا، چۆن هەموو ئەو ژن و کەسانەشییان دەستگیرکردووە کە پەیوەندییان بە سەرهەڵدانەکەو نەبووە.

هەرێمی کۆچگری بە نزیکەیی بەبوونی ١٣٢ گوند خەمڵینراوە و بەلایەنی کەمەوە ٤٠ هەزار کەس دانیشتوانەکەیەتی، بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان هەموو ئەو کەسانەی بەشداربوون لە سەرهەڵدانەکەدا نزیکەی ٣ هەزارکەسی پێگەشتووی چەکداربوون. هەرچەندە ژمارەی ئەو مەدەنیانەی کە لەلایەن سوپاوە کوژراون نازانرێت، بەڵام بڕیاری ئاوەدانکردنەوەی ٧٦ گوندی سوتێنرا و خاپورکراو، هەروەها دروستکردنی سەرلەنوێی ١٦ گوند ئاستی گەورەی کۆمەڵکوژییەکامان بۆ دەرخات.

قوربانی هەر مەزنی کۆمڵکوژییەکە: ژنانی کۆچگری

ئەو ڕووداوانەی کە ژنانی کۆچگری لە قۆناغی سەرکوتکردنی سەرهەڵدانەکە و دواتردا بەسەریاندا دێت، هەر خۆی بابەتێکە بۆ لێکۆڵینەوە.

کۆمەڵکوژییەکە کە ئازاری ١٩٢١دا دەستپێکرد و تا مانگی حوزەیران بەردەوام بوو. وا ١٠٣ ساڵ بەسەریدا تێپەڕدەبێت. هەرچەندە دەسڕاگەیشتن بە شاهیدەکانی کۆمەڵکوژییەکە زەحمەتە، بەڵام ئەو یادەوەریانەی کە بە نەوەکاندا گێڕدراونەتەوە و گواستراونەتەوە، لە ڕوانگەی مێژووی زارەکییەوە گرنگن.

قسەکانی نوسەر ئەڤین چیچەک لە ٧ی ئازاری ٢٠١٠دا لە ئەڤرەنسەل بڵاوکراوەتەوە، لەبەرئەوەی لە نوسینەکەدا قسەی شاهید حاڵەکانی کۆمەڵکوژییەکەی تێدایە، گرنگیەکی زۆری هەیە.چیچەک کە لە هەمانکاتدا خەڵکی کۆچگرییە، نوسەر توانیوێتی لە دەمی شاهید حاڵەکانەوە ڕووداوەکان تۆماربکات.

یەکێک لە شاهید حاڵانە گوندییەکە بە ناوی ڕیفۆ لە قسەکانیدا باسی کاریگەرییەکانی ژنانی کۆچگەری لە ژیاندا دەکات و ئەم شتە دەڵێت، " لەناو عەلی شان بەگی گەورەدا و لە ماڵی منداڵ و نەوەکانیدا ژن لە بەڕێوەبردنی ژیاندا کاریگەریی و بە ڕۆڵ بوون. هاوسەری عەلی شا بەگ، خەجێ خان سەروەربوو لەسەر ئەسپەکەی و گوند بە گوند دەگەڕا. بوکەکەیان کاروباری کشتوکاڵی بەڕێوەدەبرد. عیزەت بەگ خۆی تێکەڵی کاری جوتیاران نەدەکر. مرۆڤێکی دڵگەرم و چالاک بوو. هاوژینەکەی سەربەخۆیانە بڕیاری کارەکانی دەردەکرد. نەدەکرا ژنان لە ناو بنەماڵەکاندا سنورداربکرێن. بگرە بە بەراورد بە پیاوان بۆ هەموو کارەکان هەنگاوێک لە پێشەوەبوون. ژنان بە بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوە سەرقاڵ بوون."